Author Archives: admin

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر راستەوخۆ سەرپەرشتی رایی کردنی مامەڵەی دابەزینی خوێندنی قوتابیان دەکات

بەمەبەستی ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەرێوەچوونی کارەکانی مامەڵەی دابەزینی خوێندنی قوتابیان لە بەرێوبەرایەتی تۆماری گشتی و ئاگاداربوون لە کێشە و گرفتەکان و چارەسەر کردنیان، سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی راستەوخۆ مامەڵەکان لە مەڵبەندی راوێژکاری قوتابیان رایی دەکات.

سەرۆکی زانکۆ دەستخۆشی لە بەرێوبەری تۆمار مامۆستا سەرسام خلیل شوانی و فەرمانبەرانی دیکەی بەرێوبەرایەتیەکە کرد کە لەماوەی رابردوو تا دوای دەوامی فەرمیش بەردەوام بوون و سەرجەم مامەڵەکانیان بەڕێ کردووە، هەروەها سەرۆکی زانکۆ پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ بەڕێوبەرایەتیەکە دووپات کردەوە بۆ ئەوەی بەباشترین شێوە لە هاوکاری کردن و جێ بەجێ کردنی کارەکانی دابەزاندنی خوێندنی قوتابیان بەردەوام بن.

tomar serdan (3)١
tomar serdan (1)-min
tomar serdan (6)-min
tomar serdan (2)-min
tomar serdan (5)-min
tomar serdan (7)-min
tomar serdan cover-min

یەکەمین کۆنفرانسی زانستی نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی موسڵ بەشێوەی ئۆنلاین دەستی بەکارەکانی کرد

رۆژی چوارشەممە رێککەوتی 11ـی نۆڤەمبەری 2020 زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی موسڵ بە هاوکاری رێکخراوی سپارکی هۆڵەندی یەکەمین کۆنفرانسی زانستی بە شێوەی ئۆنلاین لە ژێر ناونیشانی (ڤایرۆسی کۆرۆنا: ئێستا و داهاتوو) دەستی بە کارەکانی کرد، و ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.


کۆنفرانسەکە لە کاژێر 11ـی پێش نیوەرۆ بە بەشداری زیاتر لە 300 کەس لە نوێنەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم و بەغدا ، نوێنەری کونسولخانەی هۆڵەندا، ئەکادیمی و رێکخراوە ناحکومییەکان دەستی پێکرد سەرەتا سروودی نیشتمانی عێراق و کوردستان پێشکەش کرا و دواتر هەر یەکە لە سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی و سەرۆکی زانکۆی موسڵ پ.د. قوسەی کمال الدین الأحمدي وتەی بەخێرهاتنیان پێشکەش کرد و سوپاسی رێکخراوی سپارکیان کرد بۆ ئەو هەماهەنگی و پاڵپشتییەی کە لە ماوەی رابردوو بۆ بەرەوپێش بردنی بواری خوێندن پێشکەشی کردووە،

دواتر سەرۆکی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری لە وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان د. محمد حسین احمد وتەیەکی پێشکەش کرد و ئەنجامدانی کۆنفرانسەکەی لەم کاتەدا بە گرنگ وەسف کرد و هیوای خواست کە ئەم جۆرە چالاکییانە بەردەوامییان هەبێت بۆ بەرەوپێش بردنی ئاستی زانستی و توێژینەوەی توێژەران.

کۆنفرانسەکە پێک دێت لە 8 پەناڵ لە رۆژی یەکەم چوار پانێڵ و رۆژی دووەم چوار پانێڵ بەڕێوەدەچێت کە ژمارەیەک توێژینەوەی توێژەر و مامۆستایانی زانکۆمان لەخۆ دەگرێت کە ژمارەیان (9) توێژینەوە و هەڵسەنگێنەرە کە سەرجەمیان لە بارەی پەتای کۆڤید19 ـەوەن.

شیاوی باسە کۆنفرانسەکە بە هاوکاری و رێکخراوی سپارکی هۆڵەندی بەرێوەدەچێت و بڕیارە دوو رۆژ بەردەوام بێت.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وێبیناری “متمانەی هاوڵاتیان بە سیاسەتی گشتی حکومەت” ئەنجامدا

لە درێژەی زنجیرە وێبینارەکانی خۆیدا زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر رۆژی سێشەممە رێککەوتی 10ـی نۆڤەمبەری 2020 وێبینارێکی بۆ بەرێز د. عبدالحکیم خسرۆ سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون رێکخست لەژێر ناونیشانی ”متمانەی هاوڵاتیان بە سیاسەتی گشتی حکومەتی هەرێمی
کوردستان”.
لێرە تەواوی وێبینارەکە ببینە.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی موسڵ رۆژانی 11 و 12ـی نۆڤەمبەر کۆنفرانسێکی زانستی بەشێوەی ئۆنلاین ئەنجام دەدەن

بڕیارە رۆژانی 11 و 12ـی نۆڤەمبەری 2020 یەکەمین کۆنفرانسی زانستی نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی موسڵ بە هاوبەشی رێکخراوی سپارک ئەنجام بدرێت، بۆ ئەم مەبەستە هەر مامۆستایەک ئارەزووی بەشداری کردنی هەیە پێویستە سەردانی ئەم لیـــــنـــکە بکات بەمەبەستی خۆتۆمارکردن و وەرگرتنی تیکێتی ئەلیکترۆنی بۆ بەشدار بوونیان (مەرجە ئەم تیکتە هەبێت).

کاتی دەستپێکی کۆنفرانس 11ـی بەیانی.