Author Archives: admin

یەکێتی قوتابیانی کوردستان بڕوانامەی رێزلێنان دەبەخشێتە بەرێوبەر و فەرمانبەرانی تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر

رۆژی چوارشەممە رێککەوتی 27ـی کانونی دووەمی 2021 بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د.کاوە عبدالکریم شێروانی، سکرتێری یەکێتی قوتابیانی کوردستان نێچیرڤان حسین کەلاری، خاتوو ساکار غازی کارگێڕی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و بەرپرسی لێژنەکانی قوتابیان، نووسینگەی زانکۆی پولیتەکنیکی هەولێری یەکێتی قوتابیانی کوردستان مەراسیمێکی رێزلێنانی بۆ بەرێوبەر و فەرمانبەرانی تۆماری گشتی لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ رێکخست.

مەراسیمەکە بە دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان و مارشی نەتەوەیی ئەی رەقیب دەستی پێکرد، و بەرپرسی نوسینگەی قوتابیانی زانکۆمان حسین تۆڤی وتەیەکی پێشکەش کرد و بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد و سوپاسی بەڕێوبەر و فەرمانبەرانی تۆماری گشتی کردکە لەماوەی چەند ساڵی رابردوو پێشمەرگە ئاسا کاریان کردووە بۆ راییکردنی کارەکانی قوتابیان.

دواتر سەرۆکی زانکۆ دەستخۆشی لە نوسینگەی قوتابیانی زانکۆمان کرد بۆ رێکخستنی مەراسیمەکە و هەروەها باسی لە ماندووبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. یوسف مصطفی رسول و بەڕێوبەری تۆماری گشتی مامۆستا سەرسام خلیل شوانی و فەرمانبەرانی تۆماری گشتی زانکۆ کرد کە بە لەخۆبوردووییەوە کارەکانیان بەشێوەیەکی رێک و پێک ئەنجام داوە، رێکخستنی ئەم مەراسیمەش نیشانەی ئەنجامدانی کارەکانیانە بە باشترین شێوە کە جێگەی رێزە.
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا دەستکرا بە دابەش کردنی بروانامەکان.

rezlenan tomar (5)
rezlenan tomar (9)
rezlenan tomar (7)
rezlenan tomar (3)
rezlenan tomar (8)
rezlenan tomar (6)
rezlenan tomar (4)
rezlenan tomar (2)
rezlenan tomar (18)
rezlenan tomar (17)
rezlenan tomar (16)
rezlenan tomar (15)
rezlenan tomar (12)
rezlenan tomar (13)
rezlenan tomar (14)
rezlenan tomar (10)
rezlenan tomar (11)
rezlenan tomar (20)
rezlenan tomar (21)
rezlenan tomar (19)
rezlenan tomar (1)

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی لە شاندێکی لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی کوردستان کرد

رۆژی یەکشەممە رێککەوتی 24ـی کانونی دووەمی 2021 سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د کاوە عبدالکریم شێروانی پێشوازی لە شاندێکی لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی کوردستان کرد.

شاندەکەی پەرلەمان پێکهاتبوون لە بەرێزان پ..ی.د. گەلاوێژ عوبێد سیان بریاردەری لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و مامۆستا شەمۆل ئاشتی سابیر ئەندامی لێژنە و د. چواس حسین رسول راوێژکاری لێژنە، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ شاندی ناوبراو گفتوگۆ کرا دەربارەی رەوشی خوێندن و ئالنگارییەکانی بەردەم پرۆسەی خوێندن.

سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئەنجامی تاقیکردنەوەی ئاستەکانی زمانی ئینگلیزی و خولی فێرکاری رادەگەیەنێت

سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئەنجامی تاقیکردنەوەی ئاستەکانی زمانی ئینگلیزی و خولی فێرکاری بەم شێوەیەی خوارەوە رادەگەیەنێت.

بۆ بینینی ئەنجامەکان کلیک لەسەر ئەو لینکانەی خوارەوە بکەن.

ئەنجامی تاقیکردنەوەی خولی یەکەمی فێرکاری

ئەنجامی تاقی کردنەوەی دیاریکردنی ئاست

ئەنجامی تاقی کردنەوەی دیاریکردنی ئاست2

زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆلێژی (ئیمپێریاڵ ئینگلیش)ى بەریتانى پرۆگرامێکى نێودەوڵەتى زمانی ئینگلیزی پێشکەش دەکەن

دوابەدوای واژووکردنى رێکەوتننامەیەک، زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر بڕوانامەى رێگەپێدانی پێدرا لەژێر ناونیشانی (هاوبەشی ئەکادیمی شاهانەى دانپیانراوی بەریتانی)

“an approved Imperial English UK Academy partnership”

. لە وەرزی دووهەمی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٠-٢٠٢١)، زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر بەهاوبەشی لەگەڵ کۆلێژى ئیمپێریاڵ ئینگلیشی بەریتانی کۆرسی زمانی ئینگلیزى پێشکەش بە قوتابیانی قۆناغی یەکەمى زانکۆ دەکات.

ئامانجى کۆرسەکە بەرزکردنەوەى کارامەیی زمانی ئینگلیزی قوتابیان، چاککرنی زمانی پەیوەندیکردن، و ئامادەکردنیانە بۆ بازاری کار. بە بەشداریکرنی قوتابی لەم کۆرسە نمرەى ئی سی تی ئێسى یەکسان وەردەگرێت کە جێگرەوەى مۆدالی ئینگلیزی گشتى دەبێت لە پڕۆگرامەکانی خوێندن.

 لە کۆتایی کۆرسەکە و دوای جێبەجێکردنى داواکارییەکان، قوتابیان بڕوانامەیەکى نێودەوڵەتى باوەڕپێکراو، بابەتى خوێندن لەسەر ئاستى جیهان، و مامۆستای تایبەتى خاوەن ئەزموون بەدەستدەهێنن.

کۆرسەکە لەسەر شێوازى خوێندنى ئاوێتە نەخشەى بۆ کێشراوە، لە رێگەى بەستنەوەى زانیارى گریمانەیى بەهۆى چەند پڕۆگرامێکەوە کە بتوانرێ لەسەر ئایپاد و کۆمپیوتەر کارابکرێن هەروەها وانەى رووبەڕوو لە پۆلدا. ئەمەش هەنگاوێکى پێشەنگە لەلایەن زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر بۆ پێشخستنى ستراتیژییەتى بە نێودەوڵەتیبوونی بە مەبەستى رێگەخۆشکردن لەبەردەم قوتابیان تاکو بڕوانامەیەکى ئاست بەرزی جیهانی بەدەستبهێنن.

IEUK کۆلێژی

براندێکى بازرگانى بەریتانی باوەڕپێکراوە لە فێربوون و خوێندنى زمانی ئینگلیزیدا کە فێربوونى دیجیتاڵی لە زمانی ئینگلیزی بەکاردەهێنێت و هەماهەنگی لەگەڵ چەندین رێکخراوی نێودەوڵەتیی دەکات بۆ پێشکەشکردنى خولی گشتى و ئەکادیمى ئاست باڵا لە زمانی ئینگلیزی بە سێ ئاستى سەرەتایی و ناوەند و باڵا. هەروەها لەلایەن دەستەى رێکەوتنی حکومەتى بەریتانی رێگەیپێدراوە (ئۆفیسی توانست و رێننمایی ئەزموونەکان رێکخەریەتى).

.بۆ زانیارى زیاتر، تکایە سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکەن :

ئەگەر خواستى خۆ تۆمارکردنت هەیە یان پێویستت بە زانیارى زیاترە، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکە لە ڕێگەى ئەم ئیمەیڵە

یاخود سەردانی سەرۆکی بەشەکانتان لە کۆلێژ بکەن.