رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٨ـی تەمووزی ٢٠٢١ سەرۆکی زانکۆ پ.ی. کاوە عبدالکریم شێروانی پێشوازی لە شاندێکی رێکخراوی یونسکۆ کرد بە سەرۆکایەتی تیم مایزن بەرێوبەری پرۆژەی یونسکۆ بۆ پەرەپێدانی خوێندنی تەکنیکی، پیشەیی و راهێنانی پیشەیی لە عێراق
(TVET-2).
لە کۆبوونەوەیەکدا شاندی میوان ئامانجی بەشی دووەمی پرۆژەی یونسکۆیان بۆ زانکۆمان روونکردەوە کە بریتیە لە پەرەپێدانی پرۆگرام و سیستەمی خوێندن و ئەنجامی فێربوون
(Learning Outcome)
، لە چوارچێوەی ئەو پرۆژەیەشدا زانکۆمان سوومەند دەبێت وەک نمونەش لە بەشی تەکنەلۆیای زانیاری و گەیاندن لە کۆلێژی تەکنەلۆژیای هەولێر دەست بەکاردەبن.
شیاوی باسە بۆ ماوەی چوار ساڵ وردەکاری جێبەجێ کردنی پرۆسەی بۆلۆنا بۆ بەشی تەکنەلۆژیای زانیاری و گەیاندن بەرێوەدەبەن و هەروەها خولی راهێنان بۆ ستافی بەشەکە دەکەنەوە بەمەبەستی جێ بەجێ کردنی پرۆژەکە.


