رۆژی شەممە رێکەوتی 11ـی ئەیلولی 2021 لە هۆتێلی ئەربیلی نێودەوڵەتی بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و رێکخراوی سپارکی نێودەوڵەتی خولێکی راهێنانی تایبەت بە رەوتەکانی بازرگانی و کارگێڕی کردەوە بۆ ژمارەیەک لە مامۆستایانی هەریەک لە زانکۆکانی پۆلیتەکنیکی هەولێر، تەکنیکی باکوور، ئەلفورات ئەلئەوسەت، موسڵ و پەیمانگەی ئاراراتی ناحکومی.
خولەکە بە سەرپەرشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام بوو و لە لایەن راهێنەری نێودەوڵەتی پ.د. حسن یونس پێشکەش کرا.
ئامانجی خولەکە ئامادەکردنی راهێنەرانە بۆ ئەوەی دواتر خولی راهێنانی تایبەت بۆ قوتابیانی زانکۆمان و قوتابی کۆچبەری ناوخۆ و دەرەوە بکەنەوە.
و رۆژی چوار شەممە رێکەوتی 15ـی ئەیلولی 2021 کۆتایی بە خولی راهێنانەکە هات و بروانامەی بەشداربوون لە لایەن سەرۆکی زانکۆکانی پۆلیتەکنکی هەولێر و فورات بەخشرایە بەشداربووان.
شایانی باسە لە ماوەی رابردوو یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و رێکخراوی سپارک واژوو کرابوو بەمەبەستی پاڵپشتی کردنی قوتابیانی کۆچبەر و کردنەوەی ئەم جۆرە خولانە.
وا بڕیارە رێکخراوی ناوبراو بە هەماهەنگی زانکۆمان لەم ساڵدا دوو خولی دیکەی راهێنان بکەنەوە لە بوارەکانی ئینگلیزی ئەکادیمی و وێنەی ئەندازەیی.





















































