Author Archives: admin

واژووكردنی رێكەوتنامەیەك لەگەڵ رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریكی

 ئه‌مه‌ریكیIEEEده‌ستپێكردنی كار له‌گه‌ڵ رێكخراوی

زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر، رێكەوتننمایەكی لەگەڵ رێكخراوێكی ئەمەریكی نێودەوڵەتی واژووكرد، به‌ ئامادبوونی بەرێز د. نجیب تۆما- ی. سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر بۆ كاروباری زانسی و د. عائد عگاب- سەرۆكی بەشی میكانیك لە كۆلێژی تەكنیكی ئەندازیاری هەولێر،

له‌گه‌ڵ د. ستار سادخان به‌رێوه‌به‌ری سێكته‌ری عێراق له‌م رێكخراوه‌.

یەكەم كاری زانكۆ لەگەڵ ئەم رێكخراوە سازدانی كۆنفرانسێكە لەژێر ناونیشانی:
(International Conference on Engineering and Applied Science)
لەکۆتایی مانگی حوزەریران ۲٠۱۹ ئەنجامدەدرێت

خولێكی تایبه‌ت بۆ‌ مامۆستایانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر

بۆزیاتر ئاشنا بوونی ستافی ئەکادیمی زانکۆ، سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆ خولی راهێنانی مامۆستایانی زانکۆ دەکاتەوە، کەتیایدا چەند دکتوری شارەزا لە بواری ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی و چۆنیەتی وەرگرتنی گرانت بۆ بوارە جیاجیاکانی زانکۆ ئەم خولە بەرێوە دەبەن.

ئامانج لەم خولە بۆ بەرەو پێش بردنی ئاستی زانستی و ئەکادیمی مامۆستایانی زانکۆ و شارەزا کردنیان لە رێگەکانی نوسین و دامەزراندنی گروپی توێژینەوە و بەستنەوەیان بە یەکتر لە ناوەوە و دەدەوەی ووڵات وەهەروەها رێگەکانی .وەرگرتنی گرانت یان فەند لە ناوەوە و دەرەوەی ووڵات.

ناونیشان: سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر، رێگه‌ی كه‌ركوك نێو په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی هه‌ولێر.

رێكه‌وتی ده‌ستپێكردنی خول ١٦\١٢\٢٠١٨ – كات: له‌ ٣:٠٠  ٥:٠٠ ئێواره‌

په‌یوه‌ندی : ٠٦٦٤١٣٦٤٥٤

[email protected]ئیمه‌یل

فۆڕمی خۆتۆماركردن:

فۆڕم

كلیكبكه‌ بۆ بینینی سێشنه‌كانی خوله‌كه‌

Hands-on Research Writing & Fund Acquiring

شاندێكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر سه‌ردانی زانكۆی بێلیفیلدیان كرد له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا

 رۆژی پێنج شه‌مه‌، رێكه‌وتی ٢٢\١١\٢٠١٨ شاندێكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر، سه‌ردانی زانكۆی بێڵیڤیڵد-یان كرد له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا بۆ مه‌به‌ستی سازدانی وۆركشۆپێك زانسته‌ پراكتیكیه‌كان له‌ ئه‌ڵمانیا. شانده‌كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی پ.ی.د. كاوه‌ عبدالكریم شێروانی- سه‌رۆكی زانكۆ، به‌ هاوه‌ڵی د. نه‌جیب تۆما- یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی، د. بۆتان ئاسنگه‌ر راگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆجی و پ.ی. ئومێد حه‌وێزی- راگری په‌یمانگه‌ی پزیشكی هه‌ولێر.

زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر ڤیستیڤاڵی ساڵانه‌ی ناودارانی هه‌ولێر راده‌گه‌یه‌نێت

زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر ڤیستیڤاڵی ساڵانه‌ی ناودارانی هه‌ولێر راده‌گه‌یه‌نێت

زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر پڕۆژه‌یه‌ك بۆ كه‌سایه‌تیه‌ ناوداره‌كانی شاری هه‌ولێر ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه‌وا جێ په‌نجه‌یان هه‌بوه‌ له‌ بواره‌ جیاكان وه‌ك (ئه‌ده‌ب، هونه‌ر، په‌روه‌رده‌، زانست، وه‌رزش، كۆمه‌ڵایه‌تی، خزمه‌تگوزاری گشتی، ته‌ندروستی، كاری خێرخوازی ، پیشه‌گه‌ری ) له‌ژێر دروشمی (به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ناودارانی هه‌ولێر).

پڕۆژه‌كه‌، پێشه‌نگ ده‌بێت ده‌رباره‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ كه‌سایه‌تیانه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كاره‌كان ده‌ستی پێ كردوه‌ و كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌میش به‌ سه‌رپه‌رشتی پ.ی.د.كاوه‌ شێروانی سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌وه‌ی زانكۆ بۆ تاوتوێ كردنی ڕێكخستنی چاڵاكیه‌كه‌ له‌ ڕۆژی 4/10/2018 ئه‌نجامدرا. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌، تیشك خرانه‌ سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ و ڕاو سه‌رنجه‌كان ئاڵوگۆڕ كران.

پێوه‌ری هه‌ڵبژاردنی كه‌سایه‌تیه‌كان له‌ ڕێگه‌ی لێژنه‌ی تایبه‌ت ده‌بێت و له‌ هه‌ر بوارێكیش كه‌سێكی زیندوو و كه‌سێكی كۆچكردوو دیاری ده‌كرێن له‌ سنوری ئیداره‌ی شاره‌وانی هه‌ولێر، ئه‌وانه‌ی خزمه‌تی شاره‌كه‌یان كردوه‌ بێ ڕه‌چاوكردنی شوێنی له‌دایك بوونیان و ساڵانه‌ش ئه‌نجام ده‌درێت.

وا بڕیاره‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو لێژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن و لێژنه‌ی ئاماده‌كاری دیاری بكرێن و بڕیار له‌سه‌ر ڕێكه‌وتی ئه‌نجامدانی چالاكیه‌كه‌ بدرێت.

هه‌ر به‌ڕێزێكیش خۆی پێ ‌ شیاوە یاخود ڕاو سه‌رنج و پێشنیارێكی هه‌یه‌، ده‌توانن له‌ ڕیگه‌ی ئیمه‌یلی ([email protected]) بۆ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێری بنێرن.