Author Archives: admin

سه‌رۆكی زانكۆ سه‌ردانی په‌یمانگەی تەکنەلۆجی هەولێر دەکات

لە درێژەی سەردانی کردنی بەرێز پ.ی.د. كاوه‌ شێروانی– سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كۆلێژو په‌یمانگه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر، ئەمڕۆ به‌ یاوه‌ری به‌رێز د. جودت جعفر خطاب- یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆكاروباری كارگێڕی و دارایی، كه‌مپی په‌یمانگه‌ی ته‌كنەلۆجی هه‌ولێری به‌سه‌ركرده‌وه‌ و له‌لایه‌ن بەڕێز د. بۆتان مجید احمد – راگری په‌یمانگه‌ و یاریده‌ده‌ری راگرو سه‌رۆك به‌شه‌كان پێشوازی لێكرا.
ئامانج له‌م سه‌ردانه مه‌یدانییه‌ سه‌ردانیكردنی هۆڵه‌كانی خوێندن و تاقیگه‌كان و له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوونە له‌ كێشه‌و كه‌موكوڕیه‌كان و چاره‌سه‌ركردنیان.
شیاوی باسە بەسه‌ركردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كه‌مپه‌كانی كۆلێژو په‌یمانگه‌كانی زانكۆ به‌رده‌وام ده‌بێت تا له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری كێشه‌و داواكاری ستاف و قوتابیان بێت.
یه‌كشه‌مه‌ رێكه‌وتی 16/12/2018
راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ

‎زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری دیداری بیست و پێنجەمینی یەکیتی زانکۆکانی ولاتانی عەرەبی ده‌كات

دیداری بیست و پێنجەمینی یەکیتی زانکۆکانی ولاتانی عەرەبی كه‌ له‌ رێكه‌وتی ٥ -٨\١٢\٢٠١٨ له‌ وڵاتی میسر ئه‌نجامدرا. به‌رێز د. بۆتان مجید ئاسنگەر-راگری پەیمانگەی تەکنۆلۆجی هەولێر بە نوینەرایەتی زانکۆکەمان بەشداری دیداره‌كه‌ی کرد.‎

 لە ٢٥ ەمین دیداری یەکیتی زانکۆکانی ولاتانی عەرەبی کە بەسترا لە شاری دەهەب لە ولاتی میسر لە رۆژانی ٥ تا ٨ ی دیسەمبەری ٢٠١٨ بۆ مەبەستی ئاڵوگۆری قوتابیان لە پسپۆریە جیاوازەکان بۆ مەشقی هاوینە ئەمەش بۆ مەبەستی ئاڵوگۆری ئەزموونی فیربوون و راهینان لە نیوان قوتابیان. لەم روانگەیەوە د. بۆتان ئاسنگەر رایگەیاند هەروەک چۆن لە دوو ساڵی رابووردوو سەرکەوتوانە پرۆسەکەمان ئەنجامدا بۆ ئەمساڵیش هەماهەنگیمان لەگەل زانکۆکان کردوە بۆ ئاڵوگۆری ژمارەیەکی زیاتر لە سالانی رابردوو. 

وۆركشۆپێك ده‌رباره‌ی بۆلۆنیا پرۆسێس

زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر، یه‌كێكه‌ له‌و هه‌شت زانكۆیه‌ی كه‌ به‌شداره‌ له‌ پرۆژه‌ی تایگرس، كه‌ له‌نێوان زانكۆی گۆتنگن و هه‌شت زانكۆی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت. 

پرۆژه‌ی تایگرس، كه‌ له‌لایه‌نه‌ دارایه‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا دابینیكردووه‌ و ماوه‌ی سێ ساڵ ده‌خایه‌نێت، وه‌ك به‌شێك له‌ پرۆژه‌كه‌، رۆژی سێشه‌مه‌ رێكه‌وتی ١١\١٢\٢٠١٨  وۆرکشۆپی نێودەوڵەتی ده‌رباره‌ی جێبەجێکردنی لەسیستەمی بۆلۆنیا له‌ زانكۆی راپه‌ڕین به‌ڕێوه‌چوو.

كه‌ ئه‌مجاره‌ زانکۆی ڕاپەڕین میوانداری وۆرکشۆپەكه‌ی كردووه‌. 

به‌شدابووانی وۆركشۆپه‌كه‌ پێكهاتبوون سێ پسپۆری نێوده‌وڵه‌تی سیسته‌می بۆلۆنیا و نوێنه‌رانی زانکۆ ناوخۆیی و بیانی لەوڵاتی ئەڵمانیا، له‌ وۆركشۆپه‌كه‌دا چۆنیەتی جێبەجێکردنی سیستەمی خوێندنی بۆلۆنیا و چۆنیەتی ئامادەکردنی مامۆستا کرا بۆ ئەم سیستەمە نوێیە، بەپێی ئەم سیستەمە قوتابی دەبێتە چەقی فێربوون و مامۆستا تەنها ڕۆڵی ڕێنیشاندەر دەبینێت، وە هەموو هەوڵێکی قوتابی و ماندووبونەکانی بە ژمارە گوزارشتی لێ ئەکرێت، کە ئەنجامی کۆکردنەوەی ئەم ژمارانە ئاستی قوتابی و ئاستی فێربوونی دیاری دەکرێت.

سیسته‌می بۆلۆنیا یه‌كێكه‌ له‌و سیسته‌مه‌ سه‌ركه‌وتووانه‌ی كه‌ ته‌واوی زانكۆكانی وڵاته‌ ئه‌وروپیه‌كان كاری پێده‌كه‌ن، ئێستا زانكۆكانی كوردستان به‌گرنگیه‌وه‌ ده‌روواننه‌ ئه‌م سیسته‌مه‌و كاری بۆده‌كه‌ن، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر هه‌نگاو ده‌نێت بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆسه‌یه‌. به‌ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م پرۆسه‌یه‌، كواڵتی و كریدیته‌كان و سیسته‌می خوێندن به‌ گشتی هاوتا ده‌كرێت له‌گه‌ڵ زانكۆ پێشكه‌وتووه‌كان. 

حكومه‌تی مه‌كسیك و زانكۆ عه‌ره‌بییه‌كان به‌ هه‌مانگی سكۆله‌رشیپی كورت خایه‌ن راده‌گه‌ینن

له‌ رێكه‌وتی ٤\١٢\٢٠١٨  یه‌كێتی زانكۆ عه‌ره‌بیه‌كان به‌ هه‌ماهه‌نگی ئاژانسی مه‌كسیك بۆ په‌ره‌پێدان و هاوكاری نێوده‌وڵێتی سكۆله‌رشیپی كورت خایه‌ن ده‌گه‌ینن،

ته‌نها ستافی ئه‌كادیمی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر بۆی هه‌یه‌ داواكاری پێشكه‌ش بكات، پێشكه‌شكار دوای ئه‌وه‌ی داواكاری پێشكه‌ش كردوو و بوو به‌ كاندید له‌ .به‌رنامه‌كه‌، پێویسته‌ سه‌ردانی ئۆفیسی نێوده‌وڵه‌تی بكات له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر بۆ رێكاره‌كان

لینكی فۆڕمی پێشكه‌شكردن: فۆرم

information paper گشت زانیارییه‌كان ده‌رباره‌ی سكۆله‌رشیپ