بە مەبەستى درێژەپێدان و نوێ کردنەوەى یاداشتى لێکتێگەیشتن لە بوارى خوێندنى باڵا/ ماستەر، پێش نیوەڕۆى رۆژى دووشەممە 21/1/2019 بەڕێز د. ادریس هادی صالح سەرۆکى زانکۆى نێودەوڵەتى تیشک سەردانى زانکۆکەمانى کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەڕێز پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانى سەرۆکى زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر. تاوتوێی بابەتەکە کرا و دواتر یاداشتى لێکتێگەیشتن دەربارەى خوێندنى باڵاى هاوبەش لە نێوان هەردوو زانکۆ نوێ کرایەوە بۆ ساڵى خوێندنى 2018-2019 بە ئامادەبوونى بەڕێزان یاریدەدەرانى سەرۆکى هەردوو زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى و کارگێڕى.
پێشتر یاداشتى لێکتێگەیشتن لە نێوان هەردوو زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر و زانکۆى نێودەوڵەتى تیشک هەبوو، هەردوو زانکۆ لە ساڵى خوێندنى 2017-2018 دەرگاى خوێندنى باڵاى هاوبەشیان کردەوە، کە لە ئێستادا قوتابیانى ماستەر لە بوارى ئەندازیارى شارستانى و تەکنۆلۆجیاى زانیارى لە قۆناغى کۆتایى خوێندنى کۆرسەکانن.
لە درێژەی چالاکیەکانی سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وۆرکشۆپێکي دوو ڕۆژە لە رێکەوتى 28-29 /01/ 2019 بەرێوەچوو.
ڕۆژانی دووشەممە و سێ شەممە ڕێکەوتی 28-29/1/2019 لە هۆڵی سەنتەری توێژینەوەی زانستی وۆرکشۆپێکی دوو ڕۆژە لە لایەن پ.ی.د ڕەنج سیروان عبداللە پێشکەش کرا لە ژێر ناونیشانی:
( Project Management and fund Models )
بەشداربوانی وۆرکشۆپەکە پێکهاتبون لە هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا و قوتابیانی خوێندنی باڵا.
ڕۆژی سێ شهمه له رێکەوتی ( 15/1/2019 ) به ئامادهبوونی بهڕێز راگری كۆلێژ و ههریهك له یاریدهدهری ڕاگر و سهرۆك بهشهكان و بهشێك له مامۆستایان سهرۆك و ئهندامانی لێژنهی ناوبراو ههڵسان به ئهنجامدانی ۆرك شۆپیك بهناونیشانی (توێژینهوهكهت دهست پێبكه)(Start Your Research UP)
سهرهتا راگری كۆلێژ وتارێكی پێشكهش كرد سهبارهت به توێژینهوهی ئاست بهرز دواتر لێژنهی ناوبراو ئهرك و كارهكانی خۆیان خسته روو بۆ هاندانی مامۆستایان بهمهستی یارمهتی دانیان بۆ ئهنجام دانی توێژینهوهی زانستی وه له ناوهڕۆكی وۆرك شۆپهكه لهلایهن مامۆستایان سێ سمینار به ناونیشانهكانی
1/ How to Write Research Papers
2/E Survey
3/ How to Enhance the Visibility of Research Paper
پێشکەش کران وە له كۆتاییدا ئامادهبووان و مامۆستایان به راو سهرنج و پێشنیارەکانیان وۆركشۆپهكهیان دهوڵهمهند كرد.
ئەمرۆ چوار شەممە رێکەوتی 16/1/2019 زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەهەماهەنگی لەگەڵ هەریەکە لە زانکۆی چەرمۆ و زانكۆی تیشکی نێودەوڵەتی وۆرکشۆپێکی لە سەر سیستەمی
ECTS
و بۆلۆنیا پرۆسێس ئەنجامدا لە هۆڵی کۆنفرانسەکان لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بەئامادەبوونی پ.ی.د. کاوە شێروانی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و بەڕێزان د.ئامانج سعید نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، پ.د.صلاح رەزا سعید سەرۆکی زانکۆی چەرمۆ، د. ئیدریس هادی سەرۆکی زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی، راگرو سەرۆک بەش و بەڕێوەبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر.
سەرەتا سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وتەیەکی پێشکەش کرد دواتر هەریەکە لە بەرێزان نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و سەرۆکی زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی وتاری خۆیان پێشکەش کرد، دواتر رێز لەماندوو بوونی م. کامەران فوئاد احمد گیرا لە لایەن سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کە بەڕێزیان خزمەتیکی بەرچاوی هەبووە لە بواری پرۆگرامەکانی خوێندن لە زانکۆکەمان.
دواتر دەستکرا بە پێشکەشکردنی پانێلەکان کە بریتی بوون لە:
پانێلی یەکەم: پ.د.سلاح رەزا سعید سەرۆکی زانکۆی چەرمۆ لە ژێر ناونیشانی “زانکۆی چەرمۆ و ئەبدەیتی بۆلۆنا پرۆسێس”
پانێلی دووەم: م. شاخەوان حارس لە زانکۆی چەرمۆ لە ژێر ناونیشانی “جێبەجێ کردنی بۆلۆنا پرۆسێس لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر”، لەرێى سیمینارێکى سودبهخشهوە زۆربەوردى تیشکى خستە سەرلایەنەکانى پەیرەوکردنى سیستەمى (بۆڵۆنیا پرۆسێس) وگرنگى لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى، وەباسى لەقۆناغەکانى جێبەجێکردنى ئەم سیستەمە کرد لەزانکۆى پۆلیتەکنیکی هەولێر.
پانێلی سێیەم: پ. د. احمد ئۆزتاش لە زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی لە ژێر ناونیشانی:
” Bologna process and learning outcomes “
پانێلی چوارەم: د. خلیل حسن لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە ژێر ناونیشانی:
” Competency based education”
پانێلی پێنجەم: د. ستار سدخان بەڕێوەبەری IEEE لە عێراق لە ژێر ناونیشانی:
” IEEE PRESENTATION”
لەکۆتایى وۆرک شۆپەکەدا کە نزيكهى (6) کاتژمێرى بەردەوام بوو دەرگاى گفتوگۆ بۆ سەرۆکى زانکۆکان و مامۆستایانى زانکۆى بەشداربوى وۆرک شۆپەکە کرایەوە، چەندین پرسیارو پێشنیارکرا لەسەر لایەنە باش و خراپەکانى ئەم سیستەمە و گونجانی لەگەڵ بارودۆخ و ژینگەى وڵاتەکەمان، بۆ ئەمەش لەلایەن پانێلیستەکان یەک بەیەک و بەوردى و داتاوە وەڵامى سەرجەم پرسیارەکان درایەوە، دواتر لە لایەن سەرۆکی زانکۆوە سوپاس و پێزانین ئاراستەی پانێلیستە بەڕێزەکان کرا لەبەرامبەر ئەرک و ماندووبوونیان لە ئەنجامدانی وۆرکشۆپەکە.
شایەنى باسە، سیستەمى ( بۆڵۆناپرۆسێس) سیستەمێکی نێودەوڵەتیە لەزۆربەى زانکۆ بەناوبانگەکانى ئەوروپا و جیهان پەیڕەو دەکرێت، بۆیەکەمین جار لەزانکۆى بۆڵۆنیا لە وڵاتى ئیتاڵیا پەیڕەوکرا، زانکۆى پۆلیتەکنیکی هەولێر يهكێكه لهو زانکۆيانهى لهناو زانکۆ حکومى و ئەهلیەكانی هەرێمى کوردستان و عێراق ئەم سیستەمە پەێرەو دەکات، وهتەواوى پرۆسەى خوێندن لەم سیستەمەدا بەزمانى ئینگلێزیە و گرنگى دەدات بەچالاکى قوتابیان.