Author Archives: admin

مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری لە پرۆگرامێکی ئینتەرشیپی ئەوروپی دەکات

مامۆستایەکی کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێری سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری لە پرۆگرامێکی ئینتەرشیپی ئەوروپی تایبەت بە ئەندازیاری کرد و بروانامەی پێبەخشرا، کە بۆ ماوەی سێ مانگ لە وڵاتی ئەڵمانیا بەرێوەچوو.

دوای ئەوەی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی (ئی تی تی سی) پرۆگرامێکی ئینتەرشیپی راگەیاند، پاش هەڵسەنگاندنی پێشکەشکاران کە پێکهاتبوون لە ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندازیارانی کوردستان لە لایەن سەندیکای ناوبراو مامۆستا علی دڵسۆز کمال مامۆستا لە کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر وەک تاکە ئەندازیار هەڵبژێردرا تاکو بۆ ماوەی سێ مانگ لە وڵاتی ئەڵمانیا لە کۆمپانیای (ئەی جەی جی) دەست بە کارکردن بکات.

پرۆگرامەکە لەماوەی 16.9.2021 تاکو 29.11.2021 بەردەوام بوو دوای کۆتایی هاتنیشی بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە بروانامەی بەشداربوون بەخشرایە مامۆستاکە، جێگەی باسە مەبەستی بەشداری کردنی پرۆگرامەکە دەستخستنی ئەزموونی زیاتر بوو بۆ بەشداربوو لە شێوازی کارکردن لە کۆمپانیای ناوبراو.

کۆلێژی تەکنەلۆژیای هەولێر خولی فێربوونی (کلاسیک کۆنترۆڵ) رادەگەیەنێت

بەشی کارەبا لە کۆلێژی تەکنەلۆژیای هەولێر سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە رۆژی 9/2/2022 خولێکی فێرکردن لەژێر ناونیشانی (کلاسیک کۆنترۆڵ) دەکاتەوە کە بۆ ماوەی 12 رۆژ بەردەوام دەبێت، بۆ ئەم مەبەستە هەر بەڕێزێک دەیەوێت بەشداربێت لەم خولە پێویستە سەردانی بەشی ناوبراو بکات لە کۆلێژی تەکنەلۆژیای هەولێر بە مەبەستی جێ بەجێ کردنی رێکارەکانی خۆتۆمارکردن.

تێبینی:- تێچووی بەشدار بوون لە خولەکە 100,000 سەد هەزار دینارە.

کۆلێژی تەکنەلۆژیای هەولێر خولێکی راهێنان رادەگەیەنێت

بەشی تەکنەلۆژیای کەرەستە و بیناکاری کۆلێژی تەکنەلۆژیای هەولێر سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی (برایت دەی) لە رۆژی 20/1/2022 خولێکی راهێنانی (تۆتاڵ ستەیشن) دەکاتەوە کە بۆ ماوەی 9 رۆژ بەردەوام دەبێت، بۆ ئەم مەبەستە هەربەڕێزێک دەیەوێت بەشداربێت لەم خولە پێویستە سەردانی بەشی ناوبراو بکات لە کۆلێژی تەکنەلۆژیای هەولێر بە مەبەستی جێ بەجێ کردنی رێکارەکانی خۆتۆمارکردن.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر خولی پێنجەمی پێداگۆجی رادەگەیەنێت

سەنتەری راهینانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەكادیمی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر خولی پێنجەمی پێداگۆجی رادەگەیەنێت، بۆ ئەم مەبەستە ئاگاداری سەرجەم هەڵگرانی بروانامەی ماستەر و دکتۆرا دەکەینەوە کە دەیانەوێت بەشداری لە خولی پێداگۆجی بکەن لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، خۆتۆمارکردن بەپێی ئەم مەرج و رێنماییانە كە لە خوارەوە هاتوون لە رێکەوتی   21- 12-2021 تاوەکو 30-12-2021

ئەو بەرێزانەی دەیانەوێت بەشدار بن لە خولەکە پێویستە ناوی خۆیان تۆمار بکەن و رەچاوی ئەو مەرج و خاڵانەش بکەن کە دیاری کراون:

یەکەم: پیشكەش كردنی فۆرم بە ئۆنلاین دەبیت و ، لـــێــــرە کلیک بکە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی.

دووەم: بڕوانامەی ئەکادیمی ماستەر یان دکتۆرا بە پەسەند کراوی.

سێیەم: فەرمانی وەزارەت بۆ یەکسانکردنی بروانامە (تەنها بۆ ئەوانەی کە پێویستە بروانامەیان یەکسان بکرێت)

چوارەم: بروانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی (تاقیکردنەوەی ئايلتس) کە پیویستە تێکڕای ئاستی لە (٥) پێنج کەمتر نەبێت ، یان هاوتاکەی.

پێنجەم: ئەو خوازیارانەی کە دامەزراون دەبێت نوسراوی فەرمی لاری نەبوون (رێگەپیدان) لە شوێنی کارەکەیان بهێنن.

شەشەم: کۆپی پاسپۆرت و دوو وێنەی کەسی.

·        بۆ پرسیاركردن دەربارەی خولەكە پەیوەندی بكە  بە ئیمەیڵی سەنتەر

·        [email protected]

·        سەنتەری راهینانی پێداگۆجی / زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر / کەمپی كۆلیژی تەکنۆلۆجی هەولێر / هەولێر – ڕێگای کەرکوک.

The Center of Pedagogy Training and Academic Development at Erbil Polytechnic University will start a new pedagogy training course in January 2022.

Application

Application to the training course can be made online via this link: Online Application

Application deadline: 30 Dec. 2021.

Documents (to be uploaded during the application process):

Passport, last academic degree, English proficiency test certificate, support letter from the place of work.

Course registration fees: 500,000 ID. The permanent staff of EPU will pay only 350,000 ID only.

Participants: This course is exclusively for those who have not obtained a scientific title yet and they need this course for this purpose.

Course duration: The period of the training course is six months