سەردانی لیژنەی تاقیکردنەوەکان

رۆژی یەک شەممە رێکەوتی ٢٦ی١ی٢٠٢٥ ، ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەڕێز پ.د. ئەیاد زەکی صابر بەیاوەری یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ بەڕێز د.بازیان یونس محی الدین سەردانی لیژنەی تاقیکردنەوەکانی هەر چوار بەشە زانستییەکانی کۆلێژیان کردوو لەگەڵ سەرۆک بەشە بەڕێزەکان ، هۆڵەکانی تاقیکردنەوەیان بەسەرکردەوە لەنزیکەوە ئاشنابوون بە بۆچوون و بارودۆخی قوتابیان لەبارەی تاقیکردنەوەی سمستەری یەکەمی پاییزە بۆ خولی یەکەمی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥…
بەڕێز ڕاگری کۆلێژ هیوای سەرکەوتنی بۆ قوتابییەکان خواست و دەستخۆشی لە سەرۆک بەشەکان و لیژنەی تاقیکردنەوەکان و مامۆستایانی چاودێری هۆڵەکان کرد و پاڵپشتی و هاوکاری زانستی و پێداویستییەکانیانی بۆ دووپاتکردنەوە…..

کۆبوونەوە

رۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ٢٦ی ١ى٢٠٢٥ ئەنجومەنی کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەسەرۆکایەتی بەڕێز پ.د. ئەیاد زەکی صابر ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر ، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا ، لەگەڵ هەریەک لە بەرێزان : یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆک بەشەکان ….

لە کۆبوونەکەدا چەند تەوەرەیەکی گرنگی زانستی و جێبەجێکردنی فەرمانی خانەنشینبوونی مامۆستایان و فەرمانبەران و پێشنیازی بەشەزانستییەکان گفتوگۆیان لەسەرکرا و ڕاسپاردەی پێویستیان لەبارەوە دەرکرا.

ڕاگــری پەیمـانگـە لەگـەڵ بەرپرسـی بەشـەکـانی پەیمـانگـە کـۆبوەوە

ئەمرۆ (٢٦/١/٢٠٢٥) بەڕێز ڕاگری پەیمانگە (د.تیران جمیل پیرۆ ) و یاریدەدەری ڕاگر (د.طارق ویسی صادق )لەگەڵ بەرپرسی بەشەکانی پەیمانگە کۆبوونەوەو باس لە کێشەو گیروگرفتەکان و چۆنیەتی باشترکردنی کاروباری پەیمانگە کرا، وە هەریەکە لە بەرپرسی بەشەکان ڕاوبۆچونی خۆیان خستەڕوو بۆ بەرەوپێشبردنی کارەکانی پەیمانگە . ڕاگری پەیمانگە سوپاسی ئامادەبوانی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە کارەکانیان .

نوێنەری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری چوارەمین کۆبونەوەی لیژنەی هەڵسوڕێنەری پڕۆژەی”ISDEHARAK” دەکات

پ.ی.د نجیب توما بتو بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری و ڕێکخەری پڕۆژەی ازوهارات لە زانکۆ، لەگەڵ نوێنەری وەزارەتەکانی پەروەردە و پلان دانان و کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لە چوارەمین کۆبونەوەی لیژنەی هەڵسوڕێنەری پڕۆژە لەشاری بەغدا بەشدارییان کرد.


لەکۆبونەوەکەدا پێداچوونەوە بەگشت کاروچالاکییەکانی ئەم پڕۆژەیە کرا کە لەماوەی ڕابردوو ئەنجام دراون بەهەماهەنگی وەزارەتەکانی پەیوەندیدار و ڕێکخراوی (Cowater)،هەروەها کۆمەڵێک کارو چالاکی بۆ شەش مانگی داهاتوو پێشنیارکران.


شایەنی باسە تائێستا لە زانکۆکەمان چوار خولی ڕاهێنان ئەنجام دراون بۆستافی دڵنیایی جۆری و(CDC)، هەروەها چۆنیەتی ئامادەکاریی بۆکردنەوەی پێشەنگای هەلی کار لەگەڵ چاپکردنی زیاترلە(3000) ڕێبەری هەلی کار بۆ دەرچوانی زانکۆ.


ڕێکخراوی (Cowater) لەساڵی 2022 پڕۆژەی(ISDEHARAK) ڕاگەیاند،زانکۆمان لەگەل وەزارەتەکانی پەروەردەو پلان دانان و کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لەماوەی ڕابردوودا بەشدارییان لەکارو چالاکییەکانی ئەم ڕیکخراوەدا کردوە، لەمانگی تەموزی ئەم ساڵ کۆتایی بەکاروچالاکییەکانی دێت.