یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی تەکنیکی فوڕاتی ناوەڕاست واژۆ کرا

پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی لە شاندێکی زانکۆی تەکنیکی فوڕاتی ناوەڕاست بە سەرۆکایەتی پ.د.حەسەن کازم لەتیف زوبەیدی، سەرۆکی زانکۆکە کرد.

لە سەرەتای دیدارەکەدا کە یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ کاروباری کارگێری و دارایی و کاروباری قوتابیان و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و بەڕێوەربەرانی زانکۆ ئامادەی بوون، پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی بەناوی خۆی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرەوە بەخێرهاتنی شاندی میوانی کرد و کورتەیەکی لەبارەی دیدی و ستراتیژییەتی زانکۆ بۆ شاندی میوان خستەڕوو.

هەر لە دیدارەکەدا باس لە گرنگی و پێویستی هەماهەنگی لەنێوان زانکۆکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی ئاستی زانکۆکان، کرایەوە.

پاشان لە دوو کورتە ڤیدیۆکەدا، هەردوو زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی تەکنیکی فوڕاتی ناوەڕاست بە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە ناسێندرا.

لە کۆتاییدا یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی تەکنیکی فوڕاتی ناوەڕاست لەلایەن پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر و پ.د.حەسەن کازم لەتیف زوبەیدی واژۆ کرا.

 

ئاهەنگـی یەکـترناسینـی قوتابیـانی پەیمانگە

ئەمڕۆ ١٧/٢/٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی ڕاگری پەیمانگە (د.تیران جمیل پیرۆ ) و یەکەی کارگێری پەیمانگە و لیژنەی قوتابیان ئاهەنگی یەکترناسینی قوتابیانی قۆناغی یەکەمی پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر بەڕێوەچوو.وە لەهەمانکاتدا سوپاس وپێزانین بەخشرایە بەشێک لە فەرمانبەران و نوێنەری قوتابیان و ئەو قوتابیانەی پلەی یەکەمیان بەدەست هێناوە لەسەر ئاستی بەشەکانیان.

وۆرکشۆپەک بۆ ئاشنابوونی قوتابییانی بەشە زانستییەکان

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٢ی٢ی٢٠٢٥، بەئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەڕێز پ.د. ئەیاد زەکی صابر و یاوەری یاریدەدەری ڕاگر بەڕێز د.بازیان یونس محی الدین ، میوانداری بەرپرسی ڕێکخراوی مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەڕێز د.کۆڤان عومەر حەسەن بارزانی و ئامادەبوونی هەریەک لە نوێنەری سەنتەری پەرەپێدانی کار لە کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەڕێز م.دلڤین حەسەن عومەر و بەڕێزان سەرۆک بەشەکان و مامۆستایان و قوتابییان ، وۆرکشۆپێکی گرنگ و پێویست لەلایەن بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەڕێز پ. ی. د. هەتاو کريم خضر ، لە کتێبخانەی کۆلێژ ئەنجامدرا ..
مەبەست لەو وۆرکشۆپەکە بۆ ئاشنابوونی قوتابییانی بەشە زانستییەکانە
به سەنتەری پەرەپێدانی کار لە زانکۆکەمان ، بە ئامانجی بەهێزکردنی قوتابيان بۆ ئەوەی بە سەرکەوتوویی بچنە ناو بازاڕی کارەوە و کاراکردنی سەنتەرەکە لە نزیکەوە ببینن .
شایانی باسە کە سەنتەرەکە خزمەتگوزارییەکانی وەک ڕاوێژکاری پیشەیی، ڕاهێنانی کارامەیی پیشەیی، ئەنجامدانی وۆرک شۆپ و سیمیناری تایبەتمەند، دابینکردنی دەرفەتی مەشقکردن، پەیوەندیکردن لەگەڵ خاوەنکارەکان و دروستکردنی تۆڕی پیشەیی پێشکەش دەکات. هەروەها ڕێنمایی قوتابيان دەکات لەسەر ڕێڕەوی پیشەیی دروست بە هەڵسەنگاندنی توانا و ئامانجەکانیان. ئەم سەنتەرە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە کەمکردنەوەی کەلێنی نێوان کارامەیی ئەکادیمی و پێداویستیەکانی بازاڕی کار، یارمەتی قوتابی دەدات بە ئامادەیی زیاترەوە بچنە ناو جیهانی پیشەییەوە.
دوای تەوابوونی وۆرکشۆپەکە، بە پرسیاری جۆراوجۆری قوتابییانی ئامادەبوو ، بایەخی سەنتەرەکە زیاتر تیشکی خرایەسەر و لەلایەن بەڕێز پ.ی.د. هەتاو کریم خضر ، وەڵامی کاریگەر و پێویستییان درایەوە….

لە کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری سیمینارێک لەبارەی گرنگی سەنتەری پەرەپێدانی کار ئەنجامدرا

بەئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەڕێز پ.د.ئەیاد زەکی صابر و یاوەری یاریدەدەری ڕاگر بەڕێز د.بازیان یونس محی الدین، میوانداری بەرپرسی ڕێکخراوی مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەڕێز د.کۆڤان عومەر حەسەن بارزانی و ئامادەبوونی هەریەک لە نوێنەری سەنتەری پەرەپێدانی کار لە کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەڕێز م.دلڤین حەسەن عومەر و بەڕێزان سەرۆک بەشەکان و مامۆستایان و قوتابییان، وۆرکشۆپێکی گرنگ و پێویست لەلایەن بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەڕێز پ.ی.د.هەتاو کريم خضر، لە کتێبخانەی کۆلێژ ئەنجامدرا .


مەبەست لەو وۆرکشۆپەکە بۆ ئاشنابوونی قوتابییانی بەشە زانستییەکانە به سەنتەری پەرەپێدانی کار لە زانکۆکەمان، بە ئامانجی بەهێزکردنی قوتابيان بۆ ئەوەی بە سەرکەوتوویی بچنە ناو بازاڕی کارەوە و کاراکردنی سەنتەرەکە لە نزیکەوە ببینن .
شایانی باسە کە سەنتەرەکە خزمەتگوزارییەکانی وەک ڕاوێژکاری پیشەیی، ڕاهێنانی کارامەیی پیشەیی، ئەنجامدانی وۆرک شۆپ و سیمیناری تایبەتمەند، دابینکردنی دەرفەتی مەشقکردن، پەیوەندیکردن لەگەڵ خاوەنکارەکان و دروستکردنی تۆڕی پیشەیی پێشکەش دەکات. هەروەها ڕێنمایی قوتابيان دەکات لەسەر ڕێڕەوی پیشەیی دروست بە هەڵسەنگاندنی توانا و ئامانجەکانیان.

 ئەم سەنتەرە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە کەمکردنەوەی کەلێنی نێوان کارامەیی ئەکادیمی و پێداویستیەکانی بازاڕی کار، یارمەتی قوتابی دەدات بە ئامادەیی زیاترەوە بچنە ناو جیهانی پیشەییەوە.
دوای تەوابوونی وۆرکشۆپەکە، بە پرسیاری جۆراوجۆری قوتابییانی ئامادەبوو ، بایەخی سەنتەرەکە زیاتر تیشکی خرایەسەر و لەلایەن بەڕێز پ.ی.د.هەتاو کریم خضر، وەڵامی پێویستییان درایەوە.