قوتابیانی پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر سەردانی خانەی بێسەرپەرشتانیان کرد

لە درێژایی کار و چالاکییەکان
ئەمڕۆ بەشێک لە قوتابیانی پەیمانگە سەردانی خانەی بێ سەرپەرشتانی هەولێریان کرد پێکهاتبوون لە لێژنەی قوتابیان بە سەرپەرشتی مامۆستا ( قمر جرجیس )هەڵسان بە دابینکردنی کەمێک دیاری و یارمەتی بۆیان وە پێشکەش کردنی سیمینارێک لەلایەن قوتابیانی( بەشی ددان ) سەبارەت بە پاک و خاوێن ڕاگرتنی ددان پێشکەش کرا.

قوتابیانی زانکۆمان بەشدارییان لە پێشبڕکێی ThinkMed کرد

ژمارەیەک لە قوتابیانی کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر سەربە زانکۆمان بەشدارییان لە پێشبڕکێی ThinkMed کرد کە لە میانی چالاکییەکانی پێشانگای تەندروستی نێودەوڵەتی مێدیكۆ بەڕێوەدەچێت.

 پڕۆژەی ThinkMed پێشبڕکێیەکی پزیشکی سەرنجڕاکێشە لە نێوان زانکۆ پزیشکییەکانی عێراق، لە ڕۆژی دووەمی (MEDICO 2025) دا جێگەی سەرنج بوو.

لە پێشبڕکێیەکەدا، قوتابیانی زانکۆی هەولێری پزیشکی بە ئەنجامی ٢٠ خاڵ بەرامبەر بە ١٨ خاڵ لە قوتابیانی کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێریان بردەوە.

 بڕیارە قۆناغەکانی دیکەی پێشبڕکێیەکە لە نێو پێشانگای نێوەدەوڵەتی تەندروستی میدیکۆ بەردەوام بێت.

 

بەڕێوەبەری نوێی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەست بەکاربوو

بە سەرپەرپشتی پ.د.ئیدریس محەمەدی تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بەڕێوەبەری نوێی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەست بەکاربوو.


لە ڕێوڕەسمێکدا سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر فەرمانی گۆڕانکاری لە پۆستی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێری واژۆکرد.

لە ڕێوڕەسمەکەدا کە یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ و بەڕێوەبەری کارگێری و خۆیەتی ئامادەی بوون، بەڕێز نمام سدیق وەک بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی لە سەرۆکایەتی زانکۆ لە شوێنی سەرمەند حەمید کە پێشتر وێڕای ئەرکی بەڕێوبەری کارگێری و خۆیەتی، بەڕێوەبەری کاروباری یاساییش بە وەکالەت، دەست بەکاربوو.


لە وتەیەکدا، سەرۆکی زانکۆ پیرۆزبایی لە بەڕێز نمام سدیق کرد، وێڕای دەربڕینی پشتیوانی، هاوکات هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی نوێیدا.
دواتر ئامادەبووان پیرۆزباییان لە بەڕێوەبەری نوێی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی کرد و دووپات پشتیوانیان بۆ کرد و ئومێدی سەرکەوتنیان بۆ خواست.

 

ڕێزلێنان و ستایش

ڕۆژی چوار شەممە رێکەوتی ٥ی٢ی٢٠٢٥ ، بەئامادەبوون و سەرپەرشتی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەڕێز پ.د. ئەیاد زەکی صابر و میوانداری و یاوەری یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ بەڕێز د.بازیان یونس محی الدین ، ئامادەبوونی هەریەک لە ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری کۆمپیوتەروئینفۆرماتیک بەرێز پ.د.کەیهان زرار غەفوور و بەڕێزان لە سەرۆک بەشەکانی ئێستاو پێشوو ، بەژداریان لە بۆنەیەکی تایبەتی کرد کە ڕێکخرابوو لەلایەن سەرۆکایەتی بەشی سیستەمی زانیاری بە هەوڵ و ماندووبوون و ڕێکخستنی سەرۆکی بەش بەڕێز د.میدیا عەلی ئیبراهیم و بە ئامادەبوونی مامۆستاوئەندازیارانی بەشی سیستەمی زانیاری …
ئەم بۆنەیە تایبەت بوو بە ڕێزلێنان و ستایشی بەڕێز پ.ی.د. بژار خضر حسين کە دوای ساڵانێکی زۆر لەخزمەتی زانکۆ و کۆلێژو بەشی سیستەمی زانیاری خانەنشینبوو ، هەوڵ و ماندووبوون و کارامەیی زانستی و ئەکادیمی بەرزراگیرا و لەلایەن بەڕێزان ڕاگری هەردوو کۆلێژەکە زۆر بەوردی و بەوشەی خزمەتی زانستی ماوەی کارکردنی لە بەشەکە و کۆلێژ زۆر بە دڵسۆزانە و بەو پەڕی گیانی لەخۆبووردووانە کە کارەکانی راپەراندووەوخزمەتێکی باشی کردووە ، دواتر سوپاسنامە و ڕێزلێنانی تایبەت بە بەڕێزیان بەخشرا و هیوای سەلامەتی و تەمەن درێژیان بۆ خواست …