سەردانی لیژنەی تاقیکردنەوەکان

ڕۆژی یەک شەممە رێکەوتی ٢ی٣ی٢٠٢٥ ، ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەڕێز پ.د. ئەیاد زەکی صابر بەیاوەری یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ بەڕێز د.بازیان یونس محی الدین سەردانی لیژنەی تاقیکردنەوەکانی هەر چوار بەشە زانستییەکانی کۆلێژیان کردوو لەگەڵ سەرۆک بەشە بەڕێزەکان ، هۆڵەکانی تاقیکردنەوەیان بەسەرکردەوە لەنزیکەوە ئاشنابوون بە بۆچوون و بارودۆخی قوتابیان لەبارەی تاقیکردنەوەی میدتێرمی سمستەرەکانی (٤و٦و٨)ی بەهارە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥…
بەڕێز ڕاگری کۆلێژ هیوای سەرکەوتنی بۆ قوتابییەکان خواست و دەستخۆشی لە سەرۆک بەشەکان و لیژنەی تاقیکردنەوەکان و مامۆستایانی چاودێری هۆڵەکان کرد و پاڵپشتی و هاوکاری زانستی و پێداویستییەکانیانی بۆ دووپاتکردنەوە…..

ڕاگری پەیمانگە بە یاوەری شاندێک سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سۆران ی کرد

ڕۆژی دووشەممە 3 ـی ئاداری 2025 بەڕێز ( د. طالب محمد شەریف عمر ) ڕاگری پەیمانگە بە یاوەری شاندێک سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سۆران ی کرد و لە لایەن بەرێز کامەران حسێن مامەند بە گەرمی پێشوازیان لێکرا.

لە دانیشتنێکد، چەند بابەتێک لە بواری کشتوکاڵ و بەشە زانستییەکانی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەتایبەتی بەشی پەروەردەکردنی مێش هەنگ و پێشخستنی تواناکان و پەرەپێدانی هەماهنگی باشتر لە لایەن هەردوو لاوە باسیان لێوەکرا بۆ زیاتر گرینگیدان بە بواری کشتوکاڵی سود گەیان بە کۆمەلگە.

لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا باس لە کردنەوەی خولی تایبەت کرا بۆ جوتیاران و کامەندان بە سود وەرگتن لە توانا ئەکادیمیەکانی پەیمانگە ، هەروەها ئەنجامدانی چەند کارێکی زانستی هاوبەش لە ئایندەدا.

لە کۆتایی دا ڕاگری پەیمانگە ئامادەیی خۆی دەڕبری بۆ هەر هاریکاریەک بە سود وەرگرتن لە تواناکانی مامۆستایان و توێژەرانی.

ڕاگەیدنانی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر

ئەنجامدانی چاڵاکی پزیشکی

ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٥ لە ژێر چاودێری بەرێز (پ.ی.د. یوسف مستەفا ڕەسول) ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی خەبات، بەشی تەندروستی کۆمەڵ لە پەیمانگاکەمان هەڵسان بە ئەنجامدانی چاڵاکییەکی پزیشکی، کە سێ پشکنینی گرنگ (پشکنینی تەواوی خوێن، پشکنینی
به‌كتریای گەدە، پشکنینی ڤایرۆسەکان بە گشتی) لە خۆیەوە دەگرت، پشکنینەکان بۆ مامۆستا و فەرمانبەران و قوتابییان ئەوانەی کە ئارەزووی ئەنجامدانی پشکنینیان دەکرد ئەنجامدرا و لە ئەنجامەکان ئاگادار کرانەوە .
 
 
 
 
 
 

مامۆستایەکی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر توێژینەوەیەکی زانستی لە گۆڤارێکی ئاستبەرزی جیهانی بڵاوکردەوە

د. طالب محەمەد شەریف راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر، توێژینەوەیەکی زانستی لە ژێرناونیشانی
(Applying communicative language teaching in speaking and listening activities in Kurdistan regional government senior high schools: Meaning-focused instructions)
لە گۆڤارێکی ئاستبەرزی جیهان بڵاو کردەوە.

توێژینەوەکە لە گۆڤاری Journal of Nusantara Studies (JONUS) بڵاوکراوەتەوە کە خاوەن فاکتەری کاریگەرە(IF) و ئیندێکس کراوە لە کلاریڤیەیت(Web of Science).

بۆ دەستراگەیشتن و بینینی توێژینەوەکە، سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکە.

https://journal.unisza.edu.my/jonus/index.php/jonus/article/view/840