لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی بەنێودەوڵەتیکردنی زانکۆ و لە میانی پڕۆژەی Erasmus+ و ئاڵوگۆڕی ستافی ئەکادیمی، د.کۆچەر خەسرۆ ساڵح سەرۆکی بەشی پەرستاری لە پەیمانگای تەکنیکی کۆیە لە زانکۆمان بۆ ماوەی یەک هەفتە سەردانی زانکۆی مۆزهفیزیكا لە وڵاتی پۆڵەندای کرد.
د.کۆچەر خەسرۆ ساڵح لە ماوەی مانەوەی لەو زانکۆیەدا، چەند وانەیەکی پێشکەش بە قوتابیانی زانکۆکە کرد کە بووە مایەی سوودگەیاندیان.
هەروەها سیمینارێکی دەربارەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و پێکهاتەی زانکۆکە و سیستەمی خوێندن و کولتووری کوردی پێشکەش کرد.
هەر لە میانی سەردانەکەیدا، سەرۆکی بەشی پەرستاری لە پەیمانگای تەکنیکی کۆیە لە زانکۆمان چاوی بە بەرپرسانی باڵای زانکۆی مۆزهفیزیكا کەوت و قەڵغان و دیاری تایبەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێری پێشکەش کردن.
جێی ئاماژەیە، لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی بەنێودەوڵەتیکردنی زانکۆ و لە میانی پڕۆژەی Erasmus+ و ئاڵوگۆڕی ستافی ئەکادیمی ساڵانە مامۆستایەکی زانکۆمان دەچێتە زانکۆی مۆزهفیزیكا لە وڵاتی پۆڵەندا و مامۆستایەکی ئەو زانکۆیەش بۆ ماوەی هەفتەیەک بۆ گوتنەوەی چەند وانەیەک سەردانی زانکۆمان دەکات.
هەروەها ئەمساڵ چوار قوتابی کۆلێژەکانی تەکنیکی کارگێری و تەکنیکی ئەندازیاری بۆ خوێندنی سیمستهرێک لە زانکۆكانی وارشۆ، لايڤ ساینس، مۆزهفیزیكا چوونە وڵاتی پۆڵەندا.
جێی ئاماژەیە، ئەم پڕۆژەیە لەلایەن یەکێتی ئەورووپاوە پشتیوانی دارایی دەکرێت.