Daily Archives: ئایار 22, 2025

سەرۆکی زانکۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکان لە کەمپی یەکی زانکۆ بەسەر دەکاتەوە

پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە یەکەم رۆژی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکاندا، سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکانی لە هەریەک لە کۆلێژی تەکنەلۆجی، کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی و پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی کرد و لەلایەن راگر و ئەنجوومەنی کۆلێژ و پەیمانگاکانەوە پێشوازیی لێکرا.

دواتر سەرۆکی زانکۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکانی بەسەرکردەوە و لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی پرسی و لە نزیکەوە گفتوگۆی لەگەڵ قوتابیان ئەنجامدان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
 
هاوکات بە مەبەستی ئاگاداربوون لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان، سەرۆکی زانکۆ دەستخۆشی لە راگرایەتی و لێژنەی تاقیکردنەوەکان و سەرپەرشتیارانی هۆڵەکان کرد و ئەرک و ماندوبوونیانی بەرز نرخاندن و دەستخۆشی لێکردن.

هەریەک لە پ.ی.د.مراد امیر احمد راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی و پ.د.کیهان زرار غفور راگری کۆلێژی تەکنەلۆجی و پ.ی.د.سرسام خلیل شوانی راگری پەیمانگای تەکنیکی کارگێری و م.بهزاد ‌‌حلمی حسین بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ یاوەری سەرۆکی زانکۆ بوون لەو بەسەرکردنەوەیەدا.

 

ڕاگری پەیمانگە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە بەسەر دەکاتەوە

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٥، تاقیکردنەوەکانی سیمستەری دووەم بۆ قۆناغی یەکەم دەستیپێکرد، بۆ ئەم مەبەستەش بەڕێزان، پ.ی د.تیران جمیل پیرۆ ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر بەڕێز م.طارق ويسی صادق یاریدەدەری ڕاگری پەیمانگە، هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی قوتابیانییان بەسەرکردەوە.

ڕاگری پەیمانگە دەستخۆشی لە بەڕێوەبەڕی هۆڵ و چاودێرو ستافی تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندن کرد کەوا توانیویانە بە شێوەیەکی ڕێک و پێک پڕۆسەکە بەڕێوە ببەن .

و هەروەها ڕاگری پەیمانگە هیوای سەرکەوتنی بۆ قوتابیان خواست لە تاقیکردنەوەکانیان .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکییەکان
پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی ھەولێر

مەراسیمی بەخشینی بڕوانامە بە بەشداربووانی خولێک لە ژێر ناونیشانی “ پردێک لە نێوان کولتوورەکان لە پەروەردەدا “ لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەڕێوەچوو.

ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی ئایاری ٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی بەڕێز د. طالب محمدشەریف عومەر ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر و بەڕێز د. ساد رووسێل جێگری سەرۆکی کۆلێجی پۆرتڤل لە کالیفۆرنیای ئەمریکا و بەڕێز ئیلێسا کوینەن یاردەدەری کۆلێجی پۆرتڤل و یاردەدەری ڕاگر و ئەنجومەنی پەیمانگە و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامە بە بەشداربووانی خولێک لە ژێر ناونیشانی “ پردێک لە نێوان کولتوورەکان لە پەروەردەدا “ لە هۆڵی کۆنفڕانسی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەڕێوەچوو.

لە دەستپێکی مەراسیمەکەدا بەڕێز د. طالب محمد شەریف ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر وتارێکی بە زمانی کوردی و ئینگلیزی پێشکەش کرد و بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد، دواتر د. ساد ڕووسێل جێگری سەرۆکی کۆلێجی پۆرتڤل لە کالیفۆرنیا وتارێکی پێشکەش کرد.

لە چوارچێوەی نامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان کۆلێجی پۆرتڤل لە کالیفۆڕنیا و پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر / زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، خولێکی پەرەپێدانی تواناکان وەکو پردێک لە نێوان پەروەردەکاران و مامۆستایانی جیهان، بە بەشداری 51 مامۆستای زانکۆ و 22 مامۆستای سنوری پەروردەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەڕێوەچوو، خولەکە بەشێوەیەکی فەرمی لە 15ی 11ی 2024 تا 10ی 3ی 2025 بەردەوام بوو.

خولەکە بەشێوەی ئۆنلاین و بە سوود وەرگرتن لە پڕۆگرامی کانڤس و پلاتفۆڕمی زووم بەڕێوەدەچوو، هەفتەیەک بە لایڤ بوو هەفتەیەک وانەکان جێبەجێ دەکران، خولەکە لە 5 مۆدیۆل پێکهاتبوو، وەک: پەرەپێدانی تواناکان، دیزاینکردنی پۆلێکی کاریگەر، بابەتەکانی وانە وتنەوە، تێگەیشتن لە قوتابی، چۆنیەتی دارشتنی وانەیەکی کاریگەر، دەستنیشانکردنی بەربەستە کلتوری و ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیستەماتیکیەکان بۆ دەستڕاگەیشتن بە خوێندنێکی کوالێتی، هەروەها کۆکردنەوەی تێڕوانین و تیۆریە پێداگۆژیە جیهانیەکان.

لە کۆتایی مەراسیمەکەدا لەلایەن بەڕێز د. طالب محمد شەریف ڕاگری پەیمانگە و بەڕێز د. ساد ڕووسێل جێگری سەرۆکی کۆلێجی پۆرتڤل و بەڕێز ئیلێسا کوینەن یاردەدەری کۆلێجی پۆرتڤل بڕوانامە بە بەشداربووانی خولەکە دران کە لە لایەن کۆلێجی پۆرتڤل ئامادەکرابوون.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر