ئەمرۆ یەکشەممە 10ـی ئاداری 2024، راگری پەیمانگە پ.ی.د.کاوە خلیل میران و یاریدەدەری راگر د.مولود خضر و مامۆستا و فەرمانبەران و قوتابیانی پەیمانگەکەمان، ساڵڕۆژی جلی کوردیان بەرز راگرت و بە جلی كوردیەوە دەوامی ئاسایی خۆیان بەڕێکرد.
رۆژی یەکشەممە 10ی ئاداری 2024، پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی کر لە شاندی خاچی سووری نێودەوڵەتی کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان ئۆلیڤەر رای، بەڕێوەبەری بەرنامەی چاکسازی جەستەیی / جنێڤ، تیگران بێتانی بەڕێوەبەری بەرنامەی چاکسازی جەستەیی / عێراق، بەرێز چیا میقداد عەلی بەڕێوەبەری بەرنامەی چاکسازی جەستەیی / کوردستان، یان لی بێک بەڕێوەبەر لە ICRC/ عێراق.
لە دیدارەکەدا هەریەکە لە پ.ی.د. بۆتان مجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، پ.ی.د. مراد ئەمیر / ڕاگری ک. تەندروستی و پزیشکی، د. زکرا سەرۆکی بەشی پەلی دەستکردو پاڵپشتەکان، پ.ی.د. نجیب تۆما رەسام ئامادەیبوون، گفتوگۆکرا لەسەر چۆنیەتی بەردەوام بوونی بەشی پەلی دەستکرد و پاڵپشتەکان لە کۆلیژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر لە وەرگرتنی قوتابیان بۆ ڕاوەندی سێیەم. هەروەها دابین کردنی ستافی بیانی بۆ وانە ووتنەوە وە هەروەها ئامێر و کەرەستەی پێویست بۆ بەردەوام بوونی پڕۆسەی خوێندن، و دانانی پلانێک بۆ پێگەیاندنی ستافی ئەکادیمی ناوخۆ.
شایانی باسە ئەم بەشە بە پاڵپشتی تەواوی خاچی سووری نێودەوڵەتی دامەزراوە لە ڕووی ئامادەکردنی پڕۆگرام و ئامێر و کەرەستەی پێویست لە چوارچیوەی ڕێککەوتنامەیەک لە نێوان خاچی سوور و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بۆ دەرچووانی دوو راوەند واتا تاوەکو کۆتایی ساڵی ئەکادیمی 2025-2026. بە پێی ئەم ڕێکەوتننامەیە دواتر زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر گشت خەرجیەکان پێویستە لە ئەستۆی خۆی بگرێت.
لەم کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆی تێروتەسەل کرا، وە کۆمەڵێک لە بیرو بۆچوون و پێشنیار گەڵاڵەکران، کە دواتر بە ڕاپۆرتێک بە شێوەی فەرمی ئاراستەی خاچی سوور دەکرێت.



نوێنەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری کرد لە کۆبوونەوەی خولی زانکۆکانی تەکنیکی لە عێراق کە لە رۆژانی 7 و 8ی ئاداری ،2024 لە شاری بەسڕا بەڕێوەچوو.
پ.ی.د. نەجیب تۆما بەتۆ بە نوێنەرایەتی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداربوو لە کۆبوونەوەکە کە لە زانکۆی تەکنیکی باشوور(الجامعة التقنية الجنوبية) ئەنجامدرا، و تیایدا تیشک خرایە سەر هەڵسەنگاندنی فێسی دووەم لە پڕۆژەی پەرەپێدانی خوێندنی تەکنیکی و پیشەیی لە عێراق (TVET-2) کەوا سێ تەوەری سەرەکی لەخۆی گرتبوەوە بریتی بوون لە:(Degree programme, Quality Assurance. Internatinalization).
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە پێشنیار و بۆچوونی زانکۆکان وەک ئامادەکاری باشتر بەڕێوەچوونی فێسی سێیەم لە پڕۆژەی پەرەپێدانی خوێندنی تەکنیکی و پیشەی لە عێراق کە بڕیارە لە ماوەیەکی نزیک و لە چەند مانگی داهاتوو دەست پێبکات
شیاوی باسە پڕۆژەی داهاتوو گرنگی دەدات بە (وزەی سەوز، پڕاکتیز کردنی چواچیوەی بڕوانامەکانی خوێندنی تەکنیکی و پیشەیی، گرنگی دان بە ناساندنی زانکۆکانی تەکنیکی لە ڕێگای پەرەپێدانی وێب سایتی زانکۆکان.



ئەمڕۆ دوای نیوەڕۆ ٢٠٢٤/٣/٧ پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر بەسەرپەرشتی بەڕێز ڕاگری پەیمانگە (پ.ی.د. تیران جمیل پیرۆ) و یاریدەدەری ڕاگری ئێواران بەڕێز(م. پشتیوان ظاهر مجید)بە هاوکاری لێژنەی نوێنەرایەتی یەکێتی قوتابیانی کوردستان. بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ئافرەتان و ڕۆژی جلی کوردی پەیمانگەکەمان مەراسیمێکی بەم بۆنانەوە ڕێک خست.كە تیاییدا بەڕێز (پ.ی.د.تیران جمیل پیرۆ) لە وتارێکدا باسی لە گرنگی ئەم بۆنانە کرد. پیرۆزبایی گەرمی لە تەواوی ئافرەتانی جیهان و بە تایبەت ئافرەتانی کوردستان کرد. کە ڕۆڵێکی مەزنیان هەییە لەبنیاتنانی کۆمەڵگە و پێشکەوتنی لەڕووی زانست و کارگێڕی هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە تەواوی بوارەکانی ژیان، هەروەها باسی لە جلی نەتەوەیی کوردی کرد ووتی : دەبێت هەموومان شانازی بە جلی کوردی بکەین، چونکە ئەوە بەشێکە لە ناسنامە و کەلتوری کورد بونمان لە کۆتاییدا دووبارە پیرۆزبایی خۆی لە سەرجەم ئافرەتان کرد



