Monthly Archives: ئایار 2024

نوێنەری سەرۆکی زانکۆ بەشداری لە کۆنفرانسێکی زانستی تایبەت بە بواری دەرمانسازی دەکات

ئەمڕۆ سێ شەممە 28ی ئایاری 2024، بە نوێنەرایەتی پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، پ.ی.د تیران جمیل پیرۆ ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر، بەشداری کرد لە چوارەمین کۆنفرانسی زانستی نیشتمانی دەرمانسازی کە لە لایەن زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک ئەنجامدرا.

لە کۆنفرانسەکەدا کە ژمارەیەک مامۆستای بەشی دەرمانسازی پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر ئامادەیبوون، نوێترین توێژینەوە زانستییەکانی تایبەت بە بواری دەرمانسازی خرانەڕوو و  گفتوگۆیان لە بارەوە کرا.

بەشداری کردن لە کۆنفرانسی نیشتمانی دەرمان

ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی: ٢٨/ئایار/٢٠٢٤
بە نوێنەرایەتی بەڕێز (پ.د. ئیدریس محمد طاهر هەرکی) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر.
بەڕێز (پ.ی.د تیران جمیل پیرۆ) ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر، بەیاوەری دوو مامۆستا لە بەشی دەرمانسازی پەیمانگە، بەشدار بوون لە چوارەمین کۆنفرانسی نیشتمانی زانکۆی تیشک تایبەت بە دەرمان .

سەرۆکی زانکۆ سەردانی پەیمانگەی کرد

یەکشەممە ڕێکەوتی:٢٦/ ئایار/ ٢٠٢٤
بەڕێز ( پ.د. ئیدریس محمد طاهر هەرکی) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و بەڕێز (پ.د. ئازاد حسن قادر) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری دارایی و کارگێری سەردانی پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێریان کرد. لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. تیران جمیل پیرۆ) ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر پێشوازییان لێکرا. بەڕێز سەرۆکی زانکۆ لێژنەی تاقیکردنەوەکان و هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی بەسەر کردەوە بۆ زانینی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئەزموونەکان لە پەیمانگە. داوای کرد تاقیکردنەوەکان لە کەشێکی ئارام بەڕێوەبچن.
بەڕێزیان هیوای سەرکەوتنی بۆ قوتابیانی خۆشەویست خواست و دەست خۆشی لە پەیمانگە و ڵێژنەی تاقیکردنەوەکان کرد.

بەسەرکردنەوە

ڕۆژی پێنج شەممە 23/5/2024، بەڕێز (پ. د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و بەڕێز (پ. ی. د. بۆتان مەجید ئاسنگەر)، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ سەردانی کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێریان کرد وە لە لایەن بەڕێز (پ. د. ایاد زکی صابر آغا ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازی هەولێر و بەڕێز (م. سعد طلعت)، یاریدەدەری ڕاگر وە بەررێز د. کامەران اسماعیل سەرۆکی لێژنەی بالای تاقیکردنەوە، هۆڵی تاقیکردنەوەکانی کۆلێژەکەمانیان بەسەرکردەوە بۆ زیاتر لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی کۆلێژەکەمان.