Daily Archives: ئایار 14, 2024

دەستەی کارگێڕی گۆڤاری پۆلیتەکنیک سیمنارێکیان لەبارەی بەرەوپێشچوونی گۆڤارەکە لە ماوەی ساڵێک ئەنجامدا

ئەمڕۆ سێ شەممە 14ی ئایاری 2024، لەژێر‌ چاودێری و سەرپەرشتی سەرۆکی‌ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی وە پ.ی.د. بۆتان مەجید ئاسنگەر ی. س. زانکۆ بۆ کاروباری زانستی لەهۆلی‌کۆنفرانس‌ لەسەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سیمینارێک پێشکەش کرا لەژێر ناونیشانی “گۆڤاری پۆلیتەکنیک؛ هەڵسەنگاندنێک لەنێوان دوێنێ و ئەمڕۆ (A Comprehensive Look at Polytechnic Journal’s Annual Evaluation and Policy Enhancements).

ئەو سیمینارە بەئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەرانی و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەن و د.کارزان کەریم خواڕەحم ڕاوێژکار لەئەنجومەنی وەزیران و د. امیر چالی ڕاوێژکار لەوەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، د.گەلاوێژ عبید پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی کوردستان بەرێوەچوو.

سەرەتا لەلایەن  دەستەی کارگێری گۆڤار بەناوی سەرۆکی زانکۆ بەخێرهاتنی میوانان کرا، دواتر لەلایەن پ.د. کەیهان زرار ڕاگری‌کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر، لەهەمان کاتدا دەستەی کارگێری گۆڤار تیشک خرایە سەر گۆڤارەکەو هەنگاوەکانی کارکردن و بەرەو پێش بردنی تێیدا.

دواتر لەلایەن پ.ی.د. کاروان وەسمان دەستەی کارگێری و بەرێوەبەری گۆڤاری پۆلیتەکنیک بەخێرهاتنی ئامادەبوان کرد و دواتر  بیری ئامادەبووانی هێنایەوە کە پارساڵ لەم کاتەدا لە بەروای 5/3 هەر لەهەمان شوێن مەراسیمی  ناساندنی گۆڤاری پۆلیتەکنیک ئەنجامدرا.

چەند داتایەکی گرنگی خستە  بەردەستی ئامادەبووان، وە هۆکاری دەرئەنجامەکانی ئەو داتایانەشی ڕوون کردەوە ، ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەو دەیتایانە بۆ‌ دەستەی کارگێری گۆڤار گرنگی زۆری هەیەو بۆ توێژەران زۆر گرنگترە کە توێژەران توێژینەوەکانیان لەکام گۆڤار بڵاوبکەنەوە و بۆچی‌ ئەم گۆڤارە هەڵدەبژێرن.

دوای ساڵێکی تەواو لەدەست بەکاربوونی گۆڤاری پۆلیتەکنیک، چەند ڕاپۆرتێکیان نیشاندا کە ئەنجامی ئەمساڵی کارکردنی دەستەی کارگێڕی بوو تێیدا لە بەرەوپێش چوون و بەدواداچوونی گۆڤارەکە بۆ ئامادەبووان خرایەڕوو کە زۆر‌ گرنگ بوو بۆ دەستەی کارگێری و توێژەرانی ئامادەبوو، تا هەمووان بزانن گۆڤاری پۆلیتەکنیک زۆر بەهێزەو ئەگەر توێژەران توێژینەوەکانیان بڵاوبکەنەوە لەو گۆڤاره ئەوا لە هەموو سێکتەرە حکومیەکان و سێکتەری خوێندنی باڵاو لەسێکتەری ڕێکخراوە جیاجیاکان و سێکتەرە بازرگانیەکان توێژینەوە بڵاوکراوەکان دەبینرێت لە هەموو جیهان کە زیاتر لە 200 زانکۆو ئینستیوت لە زیاتر لە 91 وڵاتی جیهانی دەبینرێت. هەروەها تیشک خرایە سەر گۆڤاری پۆلیتەکنیک کە دەروازەیەکە بۆ هەڵسەنگێنەرانی ناوخۆ کە لە ڕێگایەوە دەتوانن ببن بە هەڵسەنگێنەری جیهانی.

 

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سیمنارێکی بۆ مامۆستا ئەحمەد کانی رێکخست

رۆژی سێ شەممە 14ی ئایاری 2024، لە کۆتا رۆژی هەفتەی رۆشنبیری قوتابیانی زانکۆ کە لەژێر چاودێری پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر رێکخرابوو، سیمنارێک لە ژێر ناونیشانی (لەدیدگای قوناغەکانی خوێندندا) بۆ بەڕێز مامۆستا ئەحمەد کانی مامۆستای زانکۆمان و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەڕێوەچوو.

لەو سیمنارەدا هەریەکە لە یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ، سەرۆک بەش و بەشێکی زۆر لەمامۆستایان و قوتابیان بەشداربوون.

لە سەرەتادا مامۆستا ئەحمەد کانی سوپاسی سەرۆکی زانکۆی کرد و بە ئامۆژگارییەک بۆ قوتابییان دەستی بە بە گوتی: خۆشحاڵم ئەمڕۆ لەگەڵ ئێوەی مامۆستایان و قوتابیانی خۆشەویستم، ئازیزان خۆشەویستی شارو وڵاتی خۆتان بەلاوە زۆر گرنگ بێت.

دواتر لە ناوەرۆکی بابەتەکەیدا چەند نمونەیەکی داهێنان و هەوڵدانی زاناکان کرد و لە نێویاندا باسی ژیانی ئەدیسۆن و داهێنانەکانی کرد و گوتی، “دەرچووی هیچ زانکۆیەکیش نییە، دونیای لەتاریکی بەرەو ڕووناکی هێنا، هیچ بوارێک نەما داهێنانی تێدا نەکات، کە ئەدیسۆن دەڵێت:ٚ هیچ داهێنان و هیچ کارێکم نەکردووە بەرێکەوت، بەڵکو هەرچی بەدەستم هێناوە لەئەنجامی کارکردنی بەردەوام و کۆڵنەدان بوو.”

مەبەستم لەوە ئەوەیە پێشکەوتن لای خۆتە نە لای مامۆستاکەتە نەلای ژینگەتە نەلای وڵاتەکەتە، بەڵکو ناسنامەکەت گەورەترین ناسنامەیە کەهەتە، ئایندە خەیاڵ نییە بەڵکو کاتی داهاتووتە، دەبێت مامۆستاکان بمبوورن کەهەندێک قسە دەکەم لەدژی خۆم و ئێوە، مامۆستا بۆ ئەوە مامۆستا نییە بێتە سەر ستەیچ و خۆی نیشانی قوتابیان بدات، بەڵکو دەبێت بەمانای تەواوی وشە زانست و زانیاری تەواو ببەخشێت بەپێی زانستی سەردەم، فەلسەفەی وەزارەتی خوێندنی باڵا لەوەزیرەوە تا دەگاتە مامۆستاکان بۆ ئەوەیە خزمەتی خوێندن و قوتابیان بکرێت.

قوتابیش دەبێت بزانێت کاری قوتابی چییە بەرامبەر مامۆستاو بەرنامەی کاری چییە، دەبێت چاو و مێشکی لای مامۆستابێت، کارو ڕەوشتی هێندە جوان بێت خۆشەویستیەکی گەورە لای مامۆستاکەی دروست بکات، تا دەمرێت خۆشەویستی ئەو مامۆستایانە لەبیر نەکات کەفێری زانست و زانیاری کردووە.

 

پێشەنگای ژینگە دۆستی لە پەیمانگەی تەکنیکی خەبات

ئەمرۆ، ڕێککەوتی ۱٤ی ئایاری ٢٠٢٤، لە ژێر چاودێری پ.ی.د.کاوە خلیل میران ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی خەبات، بە ئامادەبوونی هەر یەک لە بەڕێزان (ماف پەروەر کوێستان احمد قایمەقامی قەزای خەبات و عمید کوردۆ سوارە بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی قەز ای خەبات و ماموستا سروان هەرکی بەرپرسی لێژنەی ناوچەی خەبات و عقید خلیل بەرپرسی بنکەی ئاسایشی خەبات و مقدم لانە لقمان بەرپرسی نوسینگەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی خەبات و م.معروف حمدسعید بەرێوبەری پەروەردەی خەبات و کاک صابیر سۆفی علی کەسایەتی دەڤەرەکە ) چەندین میوانی تر، ئەندامانی ئەنجوومەنی پەیمانگە و سەرۆك بەشە زانستیەکان و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان و بەرپرسی لێژنەی قوتابیانی پەیمانگەکەمان بەیانیان و ئێواران لە پەیمانگەی تەکنیکی خەبات پێشەنگای ژینگە دۆستی بەڕێوەچوو.
لە پێشانگاکەدا کەلوپەڵی کڵتوری و کەلەپووری کوردی بۆ میوانەکان نمایش کران، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین جۆری خواردنی کوردەواری پێشکەش بە میوانەکان کران.