زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەرفەتی مەشقی هاوینە بۆ قوتابیانی قۆناغی سێیەمی زانکۆمان لە وڵاتانی عەرەبی و مالیزیا رادەگەیەنێت

ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی پێشوو زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر میوانداری 29ـەمین کۆڕبەندی زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی بۆ راهێنانی هاوینەی لە هەولێری پایتەخت کرد، کە تیایدا زیاتر لە حەفتا زانکۆی ئەندامی ئاڵوگۆڕی قوتابییان لە وڵاتانی عەرەبی و جیهان بەشداریيان کردبوو.

کۆڕبەندەکە لە 27 تا 30ی نیسانی 2024، لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو و تیایدا گفتوگۆی لە ئاڵوگۆڕی قوتابییان لە نێوان زانکۆکانی ئەندام ئەنجامدرا، بۆ ئەمساڵ زانکۆمان ژمارەیەکی پێوانەیی کە پێکدێت لە 30 قوتابی رەوانەی چەند زانکۆیەکی جیاواز لە وڵاتانی عەرەبی و مالیزیا دەکات، بۆ ئەم مەبەستە قوتابییانی قۆناغی سێیەمی کۆلێژەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە بوارە جیاوازەکان دەرفەتی پێشکەشکردنیان هەیە کە لە وڵاتانی ئاماژەپێکراو مەشقی هاوینە ئەنجام بدەن، کە ماوەی 21 رۆژ دەخایەنێت.

هەر قوتابییەک ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە لە رێگەی ئەو لینکەی خوارەوە دەتوانێت ناو و زانیاری خۆی تۆمار بکات بە پێی ئەم مەرجانەی خوارەوە:

1- قوتابی قۆناغی سێیەمی کۆلێژ (یاخود یەکەمی سەر ئاستی بەشەکانی پەیمانگە) بێت.

2- بۆ زانکۆ عەرەبییەکان (زمانی عەربی) بۆ زانکۆ مالیزی و ڕووسییەکان (ئینگلیزی) بەباشی بزانێت.

3- بلیتی فرۆكە و ڤیزا لەسەر ئەستۆی قوتابی خۆیەتی (خواردن و شوێنی مانەوە و هاتووچۆی ناو وڵاتی میواندار لەسەر زانکۆیە).

4- کۆتا کات بۆ پێشکەشکردن رۆژی 16/5/2024 دەبێت.

 

بۆ خۆتۆمارکردن لێـــــــــــرە کلیک بکە: