سەنتەری راهێنانی پێداگوجیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر خولی (هەشتەم و نۆیەم)ـی پێداگۆجی رادەگەیەنێت، بۆ ئەم مەبەستە ئاگاداری سەرجەم مامۆستایانی هەڵگری بروانامەی ماستەر و دکتۆرا دەکەینەوە ئەوانەی دەیانەوێت بەشداری لە خولی پێداگۆجی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بکەن، پێویستە بەشێوەی ئۆنلاین خۆیان تۆمار بکەن و رەچاوی ئەو مەرج و خاڵانە بکەن کە لە خوارەوە دیاری کراون:
مەرج و رێنمایی و پێداویستییەکان:
یەکەم: پرکردنەوەی فۆرمی پێشکەشکردن بەشێوازی ئۆنلاین.
دووەم: بڕوانامەی ئەکادیمی ماستەر یان دکتۆرا بە پەسەند کراوی.
سێیەم: یەکسانکردنی بروانامە تەنیا بۆ ئەوانەی کە پێویستە بروانامەیان یەکسان بکرێت.
چوارەم: هێنانی بروانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی تاقیکردنەوەی ئایڵتس کە پێویستە تێکڕای ئاستی زمانی
لە (5) پێنج ئایڵتس کەمتر نەبێت ، یان هاوتاکەی.
پێنجەم: ئەو مامۆستایانەی کە دامەزراون دەبێت نووسراوی فەرمی لاری نەبوون (رێگەپێدان) لە شوێنی
کارەکەیان بهێنن.
بۆ خۆ تۆمارکردن لە خولی هەشتەم کە لە مانگی 7 دەستپێدەکات لێــــــــــــــــــــــــــرە کلیک بکە .
بۆ خۆ تۆمارکردن لە خولی نۆیەم کە لە مانگی 9 دەستپێدەکات لێــــــــــــــــــــــــــرە کلیک بکە .