رۆژی یەکشەممە رێکەوتـی 6ـی ئاداری 2022 لە هۆتێلی کانیۆن لە هەولێر بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە شێروانی و بەرپرسانی رێکخراوی سپارک و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەن و بەرێوبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆ کۆتایی هات بە خولی مەشقکردنی بنیاتنانی تواناکانی قوتابیان لەچوارچێوەی پرۆژەی
(Innovation Hub Lab) .
شیاوی باسە پرۆژەکە بە پاڵپشتی وەزراەتی دەرەوەی هۆڵەندا بەرێوەچوو و ماوەی 4 رۆژی خایاند کە مەبەست لێی نزیک کردنەوەی زانکۆکان و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بوو لە رێگای دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەو بەربەستانەی کە دێتەبەردەم کۆمپانیاکان لە لایەن قوتابیانی داهێنەر و خاوەن بیرۆکەی داهێنەرانە، بە بەشداری هەر دوو زانکۆی تەکنیکی باکوور و زانکۆی موسڵ و سێ کۆمپانیا لە بوارەکانی پسپۆڕی قوتابیانی بەشداربوو، رۆژی یەکشەممە کۆتایی بە خولەکە هات و بەشداربووان بروانامەی بەشدارییان پێبەخشرا.
Trainers (Experts):
Haya Jreaa- Trainer
Filipe Carrera-Lead trainer
Ali Al-Bawi -Trainer










