رۆژی چوار شەممە رێکەوتی 2ـی ئاداری 2022 سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی پێشوازی کرد لە شاندێکی کۆمپانیای هواوی چینی کە پێکهاتبوون لە جێگرى به‌رێوه‌به‌رى كۆمپانیاى هواوى له عێراق د. رافد الخفاجى و به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌كانى كۆمپانیاى هواوى له عێراق د.جمال نورى.
لە دیدارێکدا لە ئۆفیسی سەرۆکی زانکۆ بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی د. نجیب تۆما بتۆ و راگری کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر پ.ی.د. بۆتان مجید احمد و سەرۆکی بەشی تەکنەلۆژیای زانیاری و گەیاندن لە کۆلێژی ناوبراو مامۆستا سالار احمد و ژمارەیەک لە بەرێوبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆ رێکەوتننامەیەکی لێکتێگەیشتن لە نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرو کۆمپانیای هواوی چینی واژووکرا.
واژووکردنی یاداشتەکە به‌مه‌به‌ستى دامه‌زراندنى ئه‌كادیمیاى هواوى (ئای سی تی)ـیە له زانكۆى پۆلیته‌كنیكى هه‌ولێر، کە باره‌گاى سه‌ره‌كى له ناو كۆلێژى ته‌كنه‌لۆجى هه‌ولێر ده‌بێت و راسته‌وخۆ له لایه‌ن به‌شى (ته‌كنه‌لۆجیاى زانیارى و گه‌یاندن/ ئای سی تی) سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت به هه‌ماهه‌نگى و یارمه‌تى كۆمپانیاى هواوى كه مه‌به‌ست له‌م ئه‌كادیمیایه گه‌یاندنى زیاترین و نوێترین زانیارییه بۆ قوتابیان و مامۆستایان و خوازیاران له بوارى ته‌كنه‌لۆجیاى زانیارى و گه‌یاندن.
گرنگترین ئامانجه‌كانى ئه‌م ئه‌كادیمیایه بریتیه له پێدانى زانیارى و ره‌خساندنى هه‌لى كار بۆ به‌شداربووان له خوله به‌رده‌وامه‌كان، شیاوی باسە ئه‌م ئه‌كادیمیایه ده‌بێته چواره‌م سه‌نته‌رى ئه‌كادیمى كۆمپانیاى ناوبراو له‌سه‌ر ئاستى كوردستان، کە به دڵنیاییه‌وه واژووكردنى ئه‌م رێككه‌وتنامه‌یه ده‌بێته هۆى زیاتر هه‌ماهه‌نگى و له نزیكه‌وه كاركردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى هواوى