رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 14ـی دیسەمبەری 2021 بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان پ.ی.د. یوسف مصطفی رسول، بەڕێوبەرایەتی چالاکییەدەرەکییەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەرێم و رێکخراوی سۆنۆشاد وێرکشۆپێکی بەسەرپەرشتی راهێنەر رێمەند خالد نوری بەرێوبەری بەشی یاسایی لە ب.گ. خانەنشینی هەرێم بەڕێوەبرد.
وێرکشۆپەکە دەربارەی یاسا و رێنماییەکانی خانەنشینی بۆ فەرمانبەرانی میری بوو کە بۆ فەرمانبەرانی کۆلێژ و پەیمانگەتەکنیکییەکان و سەرۆکایەتی زانکۆ کرابوویەوە، تیایدا راهێنەر رێمەند بەوردی باسی لە یاسا و رێنماییەکانی تایبەت بە خانەنشینی کرد هەروەها باسی لە چۆنیەتی ئەنجامدانی کارەکانی مامەڵەی خانەنشینی و کەمکردنەوەی رۆتین لەکاتی بەڕێکردنی مامەڵەکاندا کرد.
لە کۆتایی وێرکشۆپەکەدا خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە راهێنەر و سەرۆکی رێکخراوی سۆنۆشاد و هەروەها بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە فەرمانبەران.











































