رۆژی دووشەممە رێکەوتی 13ـی دیسەمبەری 2021 سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالكريم شێروانی بە ئامادەبوونی راگری پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی هەولێر پ.ی. مامۆستا ئومێد ٲرشد حەويزی خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە هەردوو مامۆستای زانکۆ پ.د. فؤاد حسين كامل و م. طارق ويسي صادق بەبۆنەی بەدەستهێنانی مەدالیای زێڕ لەسەر پاکانەی داهێنان ( براءة اختراع ) لە کۆنفرانسێکی زانستی لە زانکۆی بەسڕا.
هەروەها سەرۆکی زانکۆ پیرۆزبایی گەرمی لە مامۆستایان کرد و سوپاس و پێزانیی ئاڕاستە کردن، و پشتگیری خۆی بۆ دووپاتکردنەوە بۆ بەردەوامی برەودان بە ئەنجام دانی داهێنانی زانستی و زیاتر بەرزکردنەوەی توانای زانستی مامۆستایانی زانکۆ بۆ پێشخستنی زیاتری زاکۆ.
کۆنفرانسەکە لە رۆژانی 10-11ـی نۆڤەمبەری 2021 لە زانکۆی بەسڕا کۆلێژی دەرمانسازی لە شاری بەسڕا بەڕێوەچووبوو و تیایدا هەردوو مامۆستای پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر پ.د. فؤاد حسین و م. طارق ویسي مەدالیای زێڕیان بەدەست هێنا.