رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 7ـی دیسەمبەری 2021 لە هۆڵی بۆنەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ بە ئامادەبوونی وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرێز ئانۆ جەوهەر، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی، نووسەر و ئەدیب د. خەسرەو جاف و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و بەرێوبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆ مامۆستایان و قوتابیان، دیبەیتێک لە ژێر ناونیشانی (سیاسەتی ئەمریکا و تێڕوانینی بۆ هەرێمی کوردستان) بۆ بەرێز رەحیم رەشیدی ناسراو بە (مستەر کورد) بەڕێوبەری نووسینگەی کوردستان 24 و کوردستان تیڤی بەرێوەچوو.
سەرەتای دیبەیتەکە بەڕێوەبەری دیبەیت د. بەهات قەرەداغی بەخێرهاتنی مستەر کوردی کرد دواتر دەستکرا بە پێشکەشکردنی دیبەیتەکە و تیایدا بەرێز رەشیدی بەوردی باسی لە سیاسەتەکانی ئەمریکا و تێڕوانین و کاریگەرییان لەسەر هەرێمی کوردستان کرد، پاشان دەرگای گفتوگۆ بۆ ئامادەبووان واڵا کرا و پرسیارەکانیان ئاراستە کرد و لە لایەن پانێڵیستەوە وەڵام درانەوە.
لە کۆتاییدا سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پلاکێتی تایبەتی زانکۆی پێشکێشی بەرێزیان کرد و سوپاسی کردن بۆ ئەنجامدانی دیبەیتەکە، دواتر بەرێز رەحیم رەشیدی زۆر خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە ئەنجامدانی چالاکییەکە و سوپاسی سەرۆکی زانکۆی کرد بۆ دیارییەکە و وتی خۆشخاڵم کە لە پایتەختی کوردستان ئەم خەڵاتەم لە شوێنێکی زانستی و لە لایەن کەسێکی زانستییەوە پێشکەش کرا دووبارە سوپاس.