لە درێژەی کاروچالاکییەکانی سەنتەری پێداگۆجی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر رۆژی دووشەممە رێکەوتی 6ـی دیسەمبەری 2021 بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی، یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و بەرێوبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆ و سەرپەرشتیارانی خولەکە، کۆتایی هێنا بە خولی سێیەمی پێداگۆجی.
خولەکە لە رێکەوتی 6/5/2021 بە بەشداری 58 مامۆستا دەستیپێکردبوو بۆ ماوەی شەش مانگ، لە کۆتایی مانگی ئۆکتۆبەریش بەسەرکەوتووی کۆتایی هات و سەرۆکی زانکۆ لە مەراسیمێکدا لە سەنتەری پێداگۆجی بڕوانامەی دەرچوونی بەخشییە بەشداربووانی خولەکە.