رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 18ـی نۆڤەمبەری 2021 لەژێر چاودێری و ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە ئـاھەنگی دەرچووانی خولی٢٢ (خولی تێپەڕاندنی بەربەستەکان) بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021 بەرێوەبرد کە تیایدا پۆلێک قوتابی بڕوانامەی دبلۆمی تەکنیکیان لە پسپۆڕیەکانی ڤیتێرنەری، شیکاری نەخۆشیەکان، پەرستاری، بیناکاری، تەلارسازی، تەکنەلۆجیای زانیاری و کارگێڕی کار پێبەخشرا.
مەراسیمەکە بە هاتنە نێوگۆڕەپانی قوتابیان و مامۆستایان و ئـەنجومەنی کۆڵێژ و سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا دەستی پێکرد
پاشان سەرۆکی زانکۆ وتارێکی پێشکەش بە قوتابیانی دەرچوو کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە قۆناغی دوای پەیمانگە.
دواتر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی د. نجیب تۆما بتۆ سوێندی یاسایی دەرچوانی خوێندەوە و دواتر سەرۆکی زانکۆ لەسەر داواکاری ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە فەرمانی پێدانی بڕوانامەی بۆ قوتابیان خوێندەوە.










