رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 14ـی نۆڤەمبەری 2021 بە ئـامادەبوونی ڕاگری کۆلێژ و بەشێک لە مامۆستا و قوتابیانی کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە سیمینارێک بۆ پ.ی.د. زوبیر اسماعیل سەرۆکی بەشی شیکاری نەخۆشیەکان ئـەنجامدرا و گفتوگۆ لەبارەی نەخۆشی شەکرە و لێکەوتەکانی نەخۆشیەکە و خۆپارێزی کرا هەروەها باس لە رۆژی جیهانی نەخۆشی شەکرە کە لە جیهاندا چەندین چالاکی بەڕێوەدەچێت.

