Daily Archives: تشرینی دووه‌م 4, 2021

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دیدارێک بۆ گوتەبێژی حکومەتی هەرێم د. جوتیار عادل رێکدەخات

رۆژێ دوو شەممە رێکەوتی 4ـی ئۆکتۆبەری 2021 لە هۆڵی مەڵبەندی رۆشنبیری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د کاوە عبدالکریم شێروانی و بریکاری وەزیری خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی د. عبدالفتاح عبدالرزاق و ژمارەیەک لە راوێژکار و بەرێوبەری گشتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ، دیدارێک بۆ گوتەبێژی حکومەتی هەرێم د. جوتیار عادل لە ژێر ناونیشانی (کاروچالاکییەکانی حکومەتی هەرێم کوردستان لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا) بەڕێوە چوو.

سەرەتا سەرۆکی زانکۆ وتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا بەخێرهاتنی بریکاری وەزیری خوێندنی باڵا د. عبدالفتاح عبدالرزاق و بەرێوبەری گشتی و راوێژکارانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و مامۆستایان و میوانانی کرد، هەروەها سوپاسی تایبەتی گوتەبێژی حکومەت د. جوتیار عادلی کرد بۆ ئەنجامدانی دیدارەکە تاکو لە نزیکەوە باس لە کاروچالاکییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکات.
لە دیدارەکەدا کە پ.ی.د یوسف مصطفی رسول سەپەرشتی دەکرد د. جوتیار بەوردی باسی لە کار و چالاکییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا، هەروەها باسی لەو کۆسپ و ئاڵنگارییانە کرد کە هاتووەتە پێش تیمی حکومەت لە ماوەی کارکردنیان، لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا باسی لە پرۆسەی چاکسازی و گرنگی و ئەنجامەکانی کرد و چەند نمونەیەکی باس کرد کە بەهۆیەوە داهات بۆ خەزێنەی حکومەت گەڕاونەتەوە.

هەروەها گوتەبێژی حکومەت باسی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کرد و هۆکار و لێکەوتەکانی بەوردی شیکردەوە، پاشان باسی لە بەرنامەی داهاتووی حکومەت کرد کە خۆی لە چەند پرۆژەیەکی ستراتیژی دەبینێتەوە یەکێک لەوانە دروست کردنی بانکی نیشتمانی کە لە ئێستادا لە قۆتاغی جێ بەجێ کردندای.

لە کۆتاییدا دەرفەت بە مامۆستایانی زانکۆ و میوانان درا کە پرسارەکانیان ئاراستە بکەن، لە وەڵامی پرسیاری یەکێک لە مامۆستایان کە دەربارەی دەست پێکردنەوەی پلە بەرز کردنەوەی فەرمانبەران کردی، گوتەبێژی حکومەت وتی بڕیارە لە پرۆژە یاسای بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2022 بە میکانزمێک جێگەی بکرێتەوە و پلە بەرز کردنەوە دەست پێبکاتەوە.

لە کۆتاییدا د. جوتیار سوپاسی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێری کرد بۆ ئەو دەرفەتە کە بووە هۆی ئەوەی لە نزیکەوە مامۆستانی زانکۆ ببینێت و کاروچالاکییەکانی حکومەت بخاتەروو کە بۆ ماوەی دوو ساڵە دەست بە کاربووە.

didary dr jutyar (2)
didary dr jutyar (3)
didary dr jutyar (6)
didary dr jutyar (5)