رۆژی دووشممە رێکەوتی 14ـی حوزەیرانی 2021 لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی سەرۆکایەتى زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر بە ئامادەبوونى سەرۆکى زانکۆ پروفیسۆری یاریدەدەر د. کاوە عبدالکریم شێروانى، هەردوو یاریدەدەرى سەرۆک د. نجیب تۆما بەتو بۆ کاروباری زانستى و د. جودت جعفر بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی ژمارەیەک لە ستافی ئەکادیمی و قوتابیانى زانکۆ بڕوانامەى بەشداربوون بەخشرا بە چوار گرووپی بەشداربوو لە چوارەمین خولی راهێنانی:
Global Solutions Sustainability Challenge (Virtual Reality Training Course)
کە لە رێکەوتى ١٦/٠٢/٢٠٢١ تاوەکو ٢٧/٤/٢٠٢١ بەردەوام بوو.
ئەم ئیڤێنتەى ئەمڕۆ بەشێکى درێژەپێدەری ستراتیژییەتى بە نێودەوڵەتى بوونی زانکۆیە بۆ پەرەپێدانى ئاڵوگۆڕی کۆمەڵایەتى قوتابیانی عێراق و سەرتاپاى جیهان.
چوار تیمی زانکۆکەمان بەشداری ئەم خولە بوون کە دووانیان قوتابیانى کۆلێژى تەکنیکى کارگێرى هەولێر بوون بە سەرپەرشتى پرۆفسۆرى یاریدەدەر د. عبداللە عمر یاسین و کۆمەڵگەى کۆلێژى ئەمەریکى. تیمێکى ترى بەشداربوو قوتابیانى پەیمانگەى تەکنیکى سۆران بوون بە سەرپەرشتى مامۆستای وانەبێژ د. طالب شێروانی و کۆمەڵگایەکى کۆلێژى ئەمەریکى تر، هەروەها تیمێکی تری بەشداربوو لە پەیمانگەی تەکنیکی کۆیە بەسەرپەرشتی هەریەک لە د. ڕەوشەن عثمان علی و مامۆستا عمر حسن بشیر و کۆمەڵگایەکی کۆلێژی ئەمریکی.
هەر لە چوارچێوەى ئەم پڕۆگرامانە پڕۆگرامێکى دیکەمان هەبوو بە ناوى
(Global Solutions Conversation)
بە هەماهەنگى رێکخراوی ئـایڕێکسی ئەمەریکى بۆ هاندانى قوتابیان و بەشداربوونیان لە گفتوگۆی بابەتە جیهانییەکان و ئاڵوگۆڕی هزرى لەنێوان دوو تیمى قوتابیانى پەیمانگەى تەکنیکى کۆیە لەگەڵ قوتابیانى کۆمەڵگەى کۆلێژى ئەمەریکى.
Global Solutions Sustainability Challenge
پڕۆگرامێکە کە دەرفەتى پێشکەوتنى کارامەیی پێویست بە قوتابیانى زانکۆکەمان دەبەخشێت بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ هێزی کاری ئەمڕۆ، لەکاتێکدا کە هەلێکیان بۆ دەڕەخسێنێت تاوەک توانای تێکەڵبوون و ئاڵوگۆڕی کۆمەڵایەتیان هەبێت لەگەڵ هاوکارانمان لە سەرانسەرى جیهان. زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر یەکێکە لەو سێ زانکۆیانەى عێراق کە بەشێکن لەم پڕۆگرامە نێودەوڵتییە.
شایەنى ئاماژەپێکردنە پڕۆگرامى گڵۆباڵ سۆڵیوشنس بە سپۆنسەرى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکى و کۆمەکى حکومەتى ئەمەریکى کاردەکات کە پەیمانگەى ئاسپن بەرێوەبەرایەتى دەکات و لەلایەن رێکخراوی ئایڕێکس و بەهەماهەنگی ژمارەیەک لە زانکۆکانى عێڕاق، ئەردەن و کۆمەڵگەى کۆلێژەکانى ئەمەریکى جێبەجێدەکرێت.