زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دووەمین وێبیناری هەفتانەی ئەنجامدا

رۆژی سێ شەممە رێککەوتی ٦ـی ئۆکتۆبەری ۲۰۲۰ لە درێژەی زنجیرە وێبینارەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە بەشداری زیاتر لە 350 مامۆستا و قوتابی دووەمین وێبینار لەژێر ناونیشانی ((خۆپاراستنى مامۆستایان و قوتابیان لە کۆرۆنا لە کاتى وانە خوێندن لە پۆل)) بەڕێوەچوو کە لەلایەن بەڕێز پ.ی.د. دەشتی بستانی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی هەناو و دڵ و رۆماتۆلۆجی پێشکەش کرا.

لە دەسپێکی وێبینارەکە سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی سوپاسی پ.ی.د. دەشتی بستانی کرد بۆ پێشکەش کردنی وێبینارەکە، هەروەها تیشکی خستە سەر مەترسیەکانی پەتای کۆرۆنا داوای لە قوتابیان و مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کرد رێنماییە تەندروستییەکان جێ بەجێ بکەن بۆئەوەی خۆیان و هاوپۆل و مامۆستاکانیان لە مەترسی تووشبوون بەم ڤایرۆسە بپارێزن.

دواتر د. دەشتی بابەتەکەی پێشکەش کرد و تیایدا تیشکی خستە سەر بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا بەتایبەت لە ئێستادا کە بەرەو وەرزی زستان دەڕۆین، خوێندن لە زانکۆکان دەستی پێکردووەتەوە، لەو چوارچێوەیەدا باس لە چۆنیەتی خۆپاراستنی قوتابیان و مامۆستایان کرا لە کاتی خوێندنی نێو کامپەس تاکو تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبن و خۆیان بپارێزن چونکە مەترسیەکی گەورەیە لە سەر ژیانی قوتابیان.

دواتر دەرگای گفتوگۆ کرایەوە قوتابیان و مامۆستایان بە ئامادەبوونی بەرێز سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەر و ڕاگرە بەڕێزەکان راستەوخۆ وەلامی مامۆستا و قوتابیانیان دایەوە کە ئەمەش بووە جێگای دلخۆشی بەشداربووانی وێبینارەکە.

بەڕێز پ.ی.د. دەشتی بستانی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی هەناو و دڵ و رۆماتۆلۆجیە هەروەها سەرۆکی لێژنەی زانستی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنایە لە هەولێر و ئەندامی لێژنەی زانستی عێراقە بۆ چارەسەری کۆرۆنا هاوکات ئەندامی لێژنەی راوێژکاری باڵای ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیشە بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا.

تەواوی وێبینارەکە ببینە:

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وێبیناری”خۆپاراستنى مامۆستایان و قوتابیان لە کۆرۆنا لە کاتى وانە خوێندن لە پۆل” رێکدەخات

 وێبینار لەلایەن بەڕێز پ.ی.د. دەشتی بستانی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی هەناو و دڵ و رۆماتۆلۆجی هەروەها سەرۆکی لێژنەی زانستی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە هەولێر و ئەندامی لێژنەی زانستی عێراق بۆ چارەسەری کۆرۆنا هاوکات ئەندامی لێژنەی راوێژکاری باڵای ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، پێشکەش دەکرێت لەژێر ناونیشانی ((خۆپاراستنى مامۆستایان و قوتابیان لە کۆرۆنا لە کاتى وانە خوێندن لە پۆل)) لە رۆژی ٦ـی ئۆکتۆبەری ۲۰۲۰ کاژێر ٩:٠٠ـی شەو.

بۆ خۆ تۆمار کردن سەردانی ئەم لــیـــنـــکە بکەن.

تێبینیەکی گرنگ: ٦ کاژێر پێش دەستپێکی وێبنار لینکی بەشداربوون لە وێبنار بۆ ئیمەیڵەکانتان دەنێردرێت.

سەرۆکی زانکۆ بەبۆنەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی ۲۰۲۰-٢٠٢١ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی بەبۆنەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن پەیامێکی ئاراستەی مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان کرد.

 وێڕای پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندنی ۲۰۲۰-٢٠٢١ لەپەیامەکەدا هاتووە کە ئێمە وەک ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر خەمی تەندروستی قوتابیان و خوێندکارانمانە، هەر بۆیە پاڵپشت بە پێشنیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و رەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیاری دەست پێکردنەوەی خوێندنمان داوە بە شێوەی خوێندنی ئاوێتە وە لە رێککەوتی ٤ـی ئۆکتۆبەری ۲۰۲۰ بە کردار خوێندن دەست پێدەکاتەوە.

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی زانکۆ

ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١ دەستپێدەکەینەوە

مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان و خوێندکارانی خۆشەویست، سەرەتا پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندنتان لێدەکەین.

دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن، لە بارودۆخێکی ئەوهادا کارێکی ئاسان نیە، ئەمڕۆ پەتای کۆرۆنا بە شێوەیەکی ترسناک لە هەرێمەکەمان بڵاوبووەتەوە. لەلایەکەوە خەمی تەندروستی ئێوەمانە و لەلایەکی دیکەشەوە نابێت ساڵێکی تەمەنی ئێوە بەخۆڕایی بڕوات، بەڵکو دەبێت ڕەوڕەوەی خوێندن بەردەوام بێت و قوتابیان و خوێندکاران مافی خۆیانە کە زانیاری و زانستی پێویست وەربگرن.

هەر بۆیە ئێمە لە ئەنجوومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر, پاڵپشت بە پێشنیازی وەزارەتی خوێندنی باڵا و رەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیاری دەستپێکردنەوەی خوێندنمان دا بە شێوەی خوێندنی ئاوێتە

(Blended Learning)

 ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی خوێندنە و ڕۆژی خۆئامادەکردنی مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانە، وە ڕۆژی یەکشەممە رێککەوتی ٤ـی ئۆکتۆبەری ۲۰۲۰ بە فیعلی خوێندن دەستپێدەکەینەوە، بەشێوەیەک وانە تیۆرییەکان بە ئەلیکترۆنی دەخوێندرێن و وانە پراکتیەکانیش لەناو کامپی زانکۆ بە گروپی بچووک بچووک ئەنجام دەدرێت  بە جێبەجێ کردنی رێنماییە تەندروستییەکان، داوا لە بەشە زانستیەکان دەکەین کە خشتەی وانەکان لەگەڵ ئەم بارودۆخە بگونجێنن.
هیوادارین هەموومان هاوکاری یەکتر بین بۆ سەرخستنی ئەم پرۆسەیە.
د. کاوە شێروانی
سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر

سەنتەری زمان ناو نووسین بۆ خولەکانی زمانی ئینگلیزی رادەگەیەنێت

سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ناونوسین بۆ خولەکانی فێرکاری رادەگەیەنێت بەم شێوەیەی خوارەوە :
١- ناونوسین بە شێوەی ئۆنلاین دەبێت بە فۆرمێکی تایبەت دەبێت کە لەخوارەوە ئاماژەی پێکراوە.
٢- بۆ ئەو بەڕێزانەی کە تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستیان ئەنجامداوە لە ٢٠٢٠/١/١٨ ، ڕیزبەندی بەشداربوون بەم شێوەیە دەبێت:
-خوازیارانی نازناوی زانستی پاشان
-وەرگیراوان لە خوێندنی باڵا (ماستەر/ دکتۆرا) پاشان
-ئەوانەی خۆ ئامادە دەکەن بۆ خوێندنی باڵا
٣-لیستی ئەو بەڕێزانەی کە تاقیکردنەوەی نێودەوڵەتیان هەیە و لە لیستی چاوەڕوانی سەنتەرەکان ناوی خۆیان تۆمار کردووە بەپێی هەمان ڕیزبەندی خاڵی دوو چانسی بەشداریکردنیان دەبێت.
٤- ئەو بەڕێزانەی کە گفتوگۆی ماستەرنامە یان تێزی دکتۆرایان کردووە و سەرجەم پێداویستیەکانی بڕوانامەیان تەواوکردووە جگە لە زمانی ئینگلیزی، تکایە سەردانی سەنتەرەکان بکەن بە مەبەستی ناونوسین و وەرگرتنی ڕێنمایی پێویست. تێبینی: بەشداربووانی خولەکانی تەواوکاری پێویستە سەردانی سەنتەرەکانی زمان بکەن بە مەبەستی خۆ تۆمارکردن بۆ ئەو ئاستانەی کە ماویانە.

بۆ خۆتۆمار کردنی ئۆنلاین کلیک لێــــــــــرە بکەن.