زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لیستی ناوی وەرگیراوانی خوێندنی باڵا دبلۆمی باڵا ماستەر و دکتۆرا بۆ ساڵی 2020-2021 رادەگەیەنێت

دوا بە دوای هەمواری رێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لیستی ناوی سەرجەم وەرگیراوانی خوێندنی باڵا دبلۆمی باڵا ماستەر و دکتۆرا بۆ ساڵی 2020-2021 بەم شێوەیەی خوارەوە رادەگەیەنێت:

فەرمانی وەرگرتنی وەجبەی یەکەم خوێندنی باڵا

دبلۆمی باڵا وەجبەی یەکەم

ماستەر وەجبەی یەکەم

دکتۆرا وەجبەی یەکەم


فەرمانی وەرگرتنی وەجبەی دووەم خوێندنی باڵا

دبلۆمى باڵا وەجبەی دووەم

ماستةر وەجبەی دووەم

دكتورا وەجبەی دووەم


فەرمانی وەرگرتنی وەجبەی سێیەم دوای ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی زارەکی ماستەر و دکتۆرا

تێبینی: تەنها ئەو بەرێزانەی تانەیان لە ئەنجامی تاقیکردنەوەی زارەکی هەیە پێویستە لە ماوەی 72 کاژێر دوای بڵاوکردنەوەی ئەنجامەکان سەردانی کۆلێژەکان بکەن.

وەجبەی سێیەم دوای ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی زارەکی ماستەر و دکتۆرا

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر میوانداری سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی تایبەت بە پرۆژەی تایگریس دەکات

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر میوانداری سێ هەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی دەکات لەژێر ناونیشانی

Concluding the TIGRIS Project-Past Achievements and Future Outlook for Higher Education in the Kurdistan Region of Iraq

کە بەشێوەی ئۆنلاین لە رێکەوتی 13ـی ئۆکتۆبەری 2020 ئەنجام دەدرێت.

کۆنفرانسەکە تایبەتە بە پرۆژەی تایگریس کە لە لایەن یەکێتی ئەوروپاوە پیشتگیری کراوە و لە چوارچێوەی پرۆگرامی

Erasmus plus ( capacity Building in the field of Higher Education)

جێ بە جێ دەکرێت، کە تایبەت بوو بە بەنێودەوڵەتی کردنی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی سێ ساڵ بەردەوام بوو لە ساڵی 2017 تاکو کۆتایی ئۆکتۆبەری 2020.

بۆ بەشداربوون لەم کۆنفرانسە لێــــــرە خۆت تۆمار بکە

The Registration is open until Monday, October 12th, 2020, 11 pm (AST) / 10 pm (CEST).

ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات

رۆژی چوارشەممە رێککەوتی 7ـی ئۆکتۆبەری 2020 ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە ئامادەبوونی ئەندامەکانی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا کە تیایدا کۆمەڵێک بریار و راسپاردە تاوتوێ دەکرێت.

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشێتە مامۆستا یەکەمەکانی پرۆسەی دڵنیایی جۆری

رۆژی چوار شەممە رێککەوتی 7ـی ئۆکتۆبەری 2020 بە ئامادەبوونی ژمایەک لە راگر و هەردوو یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ لە مەراسیمێکدا سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە سێ مامۆستای یەکەم لە سەر ئاستی زانکۆ و هەروەها مامۆستا یەکەمەکانی سەر ئاستی کۆلێژ و پەیمانگەتەکنیکیەکان لە پرۆسەی دڵنیایی جۆری.

سەرەتای مەراسیمەکە سەرۆکی زانکۆ وتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا دەستخۆشی لە مامۆستایانی سەرکەوتوو لە پرۆسەی دڵنیایی جۆری کرد و هیوای بەردەوامی بۆ خواستن، هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە بۆ ئەم ساڵ پێمان باش بوو تەنها یەکەمەکانی پرۆسەکە بانگهێشت بکەین لەبەر بارودۆخی تەندروستی و جێبەجێ کردنی رێنماییە تەندروستییەکان، بەڵام نووسراوی سوپاس و پێزانین ئاراستەی هەموو ئەو مامۆستا بەرێزانە دەکەین کە لە پرۆسەکە نمرەی بەرزیان هێناوە.

دواتر دەستکرا بە دابەش کردنی رێزلێنانەکە لە لایەن سەرۆکی زانکۆوە.