زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر زنجیرەیەک وۆرکشۆپ دەربارەی داتابەیسی ئی سی تی ئێس ئەنجام دەدات

لیژنه‌ی دروست كردنی داتابه‌یسی سیستەمی (ئی سی تی ئێس)ـی بۆلۆنا پرۆسس لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر زنجیره‌یەک وۆركشۆپی ئه‌نجامدا له‌ کۆلێژ و پەیمانگاکانی سەر بە زانکۆمان لە ماوه‌ی 18 بۆ 22-10-2020، کە هەریەک لە سەرۆک بەشەکان و سه‌رۆكی لیژنه‌ی فەرعی و ئه‌ندامانی لیژنه‌كان بەشداربوون.

لە وۆرکشۆپەکاندا بەشێوەیەکی کرداری چۆنیەتی دروست کردنی بۆردی نمرە و ناردنی نمرەی قوتابیان بۆ بۆردی نمرە  روونکرایەوە و دواتر باس لە چۆنیەتی بارکردنی بابەتەکان کرا لە سەر قوتابیان ئەگەر هاتوو قوتابی وانەی ماوەی لە سمستەرێک هەبوو، ئینجا گواستنەوەی قوتابیان لە سمستەرێک بۆ سمستەرێکی تر.

لێژنەی دروست کردنی داتابەیسی سیستەمی (ئی سی تی ئێس)ـی بۆلۆنا پرۆسس پێک دێت لە م. یاسین م. ڕێبوار م. گۆران م. یوسف م. خورشید م. دیار م. ابراهیم  م. نیهاد.

ects workshop (1)
ects workshop (2)
ects workshop (3)
ects workshop (4)
ects workshop (5)
ects workshop (6)
ects workshop (7)
ects workshop (8)
ects workshop (9)
ects workshop (10)
ects workshop (11)
ects workshop (13)
ects workshop (15)

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لیستی کۆتایی ناوی یەکەمەکانی پەیمانگە و پێشکەشکارانی سیستەمی پۆلیتەکنیک بڵاودەکاتەوە

دوابەدوای پەسەندکرنی لیستی ناوی یەکەمەکانی پەیمانگە تەکنیکییەکان و دەرچووانی پەیمانگە تەکنیکییەکانی ئێواران و پێشکەشکارانی سیستەمی پۆلیتەکنیک لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستییەوە بە نووسراوەکانی ژمارە 10106 و 10105 لە 14ـی 10ـی 2020 هەروەها 10451 لە 20ـی 10ـی 2020 ، بەرێوبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لیستی ناوەکان بڵاودەکاتەوە بەم شێوەیەی خوارەوە:

لیستی ناوی وەرگیراوانی یەکەمەکانی پەیمانگە تەکنیکییەکان

لیستی ناوی وەرگیراوانی دەرچووانی ئێواران بە سیستەمی پارالێل:

لیستی ناوی وەرگیراوانی سیستەمی پۆلیتەکنیک- پارالێل:

ئاگادارییەک لە سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرەوە

ئاگاداری سەرجەم ئەو بەڕێزانە دەکەینەوە کە ناویان تۆمار کردبوو بۆ خولی فێرکاری یەکەمی زمانی ئینگلیزی کە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە سەردانی سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی بکەن بە مەبەستی دانی کرێی خولەکە

لیستی ناوەکان:

Participants-name

* تێبینی/
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٢/١٠/٢٠٢٠ کۆتا ڕۆژە بۆ دانی کرێی خولەکە کە ۲٠٠٠٠٠ دینارە.

سەنتەرى زمانی زانکۆى پۆلیتەکنیکی هەولێر

سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە شاندێکی کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی دەکات

رۆژی دوو شەممە رێکەوتی 12ـی ئۆکتۆبەری 2020 سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی بە ئامادەبوونی هەردوو یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ و بەرێوبەری پەیوەندییە ئەکادیمییەکان پێشوازی لە شاندێکی کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا شاندی کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی کە پێک هاتبوون لە بەرێزان تیرێز باویل، غەسسان ئالوسی، باسیان لە کردنەوەی بەشی دروستکردنی پەلی دەستکرد لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی هەولێر و ئامادەکارییە پێویستەکان کرد، هەروەها بە وردی باس لەو ئاستانگانە کرا کە دێنە پێش پرۆسەکە و چۆنیەتی چارەسەر کردنیان خرایە روو وە جەخت لە بەردەوامی کارەکان کرایەوە.

بریار وایە پرۆژەیەکی هاوبەشدا لە نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی بۆ کردنەوەی بەشی کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی هەولێر وەک یەکەم بەش لەسەر ئاستی عیراق بەشی دروستکردنی پەلی دەستکرد لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی هەولێر بکرێتەوە.، هەوەرها بریار وایە لە داهاتوویەکی نزیکدا یاداشتێکی لیک تێگەیشتن واژوو بکرێت لە نێوان زانکۆمان و کۆمیتەی ناوبراو بەمەبەستی هاوکاری و هەماهەنگی زیاتر.