زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و رێکخراوی سپارکی هۆڵەندی رێککەوتنێک واژۆ دەکەن

ئەمڕۆ پێنج شەممە رێککەوتی ۱٦ـی کانونی دووەمی ۲۰۲۰ لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی پێشوازی لە شاندێکی رێکخراوی سپارکی هۆڵەندی کرد.

لە دیدارێکدا سەرۆکی زانکۆ و شاندی رێکخراوەکە رێککەوتنێکیان واژوو کرد بەمەبەستی ئەنجامدانی پرۆژەی پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن لە هەرسێ بواری (ئۆتۆکاد، بازاڕگەری، زمانی ئینگلیزی) لە نێوان زانکۆمان و رێکخراوەی سپارکی هۆلەندی.

لە دیدارەکەدا هەریەک لە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، بەڕێوبەرانی بەڕێوبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان و پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن و سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار ئامادەی بوون.

پرۆژەکە لە لایەن حکومەتی هۆڵەندا پاڵپشتی دەکرێت بۆ یارمەتی دانی گەنجەکان بە شێوەیەکی گشتی و بەتایبەت ئەو گەنجانەی کە ئاوارەن لە هەرێمی کوردستان و لە زانکۆکان دەخوێنن.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر خولێک بۆ قوتابیانی پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر دەکاتەوە

ئەمرۆ پێنج شەممە رێککەوتی ۱٤ـی کانونی دووەمی ۲۰۲۰ سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەهاوکاری لەگەڵ راگرایەتی پەیمانگای تەکنیکی کارگێڕی هەولێر هەڵسا بە کردنەوەی خولێکی یەک رۆژە بۆ قوتابیانی گشت بەشەکانی پەیمانگەی ناوبراو کردەوە لەژێر ناونیشانی

(CV writing )

شیاوی باسە خولەکە لەلایەن مامۆستا ژیوار بەڕێوەچوو کە یەکێکە لە شارەزایانی رێکخراوی روانگە فرص.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئاگاداریەک بۆ گواستنەوەی راژەی مامۆستایانی زانکۆ بڵاو دەکاتەوە

دوابەدوای رەزامەندی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لەسەر کردنەوەی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر، سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە بەمەبەستی گواستنەوەی راژەی مامۆستایانی خاوەن بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا لەسەر میلاکی وەزارەتەکانی دیکەی حکومەتی هەرێمی کورستان بۆ سەر میلاکی زانکۆمان/ پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەشێوەی دیاریکراو لە وێنەی خوارەوە.

تێبینی: دوا کات بۆ پێشکەشکردنی داواکارییەکان ڕۆژی پێنج شەممە 23. 1. 2020 لە بەڕێوەبەرایەتی کارگێڕی سەرۆکایەتی زانکۆ، هەروەها پێویستە پێشکەشکار سی ڤی خۆی و لارینەبوونی فەرمانگەی خۆی لەگەڵ خۆی بهێنێ.

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر تاقیگەیەکی نوێ ی لە پەیمانگەی تەکنەلۆجی هەولێر کردەوە

ئەمرۆ سێ شەمە رێکەوتی ١٤ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٠ سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د کاوە شێروانی بەیاوەری هەردوو یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەن و راگری پەیمانگە پ.ی.د بۆتان مجید ئاسنگەر تاقیگەی نوێی وێنەکێشانی ئەلیکترۆنی بەشی بیناکارییان کردەوە.


بە ئامادەبوون و بەشداری سەرۆک بەش و مامۆستا و قوتابیانی پەیمانگە لە رێورەسمێکدا تاقیگەی نوێ کۆمپیتەر کرایەوە کە تایبەتە بە وێنەکێشان بە بەکارهێنانی بەرنامەکانی ئۆتۆ کاد وە ریڤیت ئەم تاقیگەیه بڕی (٦٧) ملیۆن دیناری تێچووە، کە یەکێکە لە تاقیگە پێشکەوتووەکان و بۆ یەکەم جارە شێوازی وێنەکێشان بگۆردرێت لە شێوازە تەقلیدیەکەوە بە بەکارهێنانی بۆرد و تی سکوێر بۆ ئەلیکترۆنی بۆ ئەوەش خۆی لە خۆیدا لە خزمەت پێگەیاندنی کادیری تەکنیکی کارا بۆ بازاری کار سوودی بەرچاوی دەبێت.