زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر یەکەمین کۆنفرانسی زانستی قوتابیان 16 تا 18ـی ئابی 2020 بەشێوەی ئۆنلاین ئەنجام دەدات

لە درێژەی کار و چالاکییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی و پێگەیاندنی قوتابیانی زانکۆ کۆنفرانسی زانستی قوتابیان لەژێر ناونیشانی “کۆڤید١٩ لە بەرەنگارییەوە بۆ دەرفەت” لە رێککەوتی ١٦ تا ١٨ـی ئابی ٢٠٢٠ بە شێوەی ئۆنلاین ئەنجام دەدات.

پرۆگرامی کۆنفرانسی زانستی قوتابیان 2020

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشکەشکردن بۆ سیستەمی پۆلیتەکنیک بە شێوەی ئۆنلاین ئەکتیڤ دەکات

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئاگاداری گشت ئەو فێرخوازانە دەکاتەوە کە دەرچووی پەیمانگە تەکنیکیەکانن و دەیانەوێت درێژە بەخوێندن بدەن لە زانکۆکەمان بەشێوەی سیستەمی پۆلیتەکنیك لە رۆژی چوارشەمە 12/8/2020 پڕۆسەی پێشکەش کردن دەست پێدەکات تا وەکو ڕۆژی 2/9/2020 بەردەوام دەبێت

بۆ زانیاری زیاتر و پڕکردنەوەی فۆرمی پێشکەش کردن لــێــــرە کلیک بکە.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دواکات بۆ پێشکەش کردنی ڕاپۆرتی هەڵسەنگاندنی قوتابیانی خولی دووەم دیاریدەکات

بەپێی گشتاندنی ژمارە 126ـی نوسینگەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی کە لە 30ـی تەمووزی 2020 ئاراستەی کۆلێژ و پەیمانگەتەکنیکییەکان کراوە دوا کات بۆ وەرگرتنی ڕاپۆرتی هەڵسەنگاندنی کۆتایی تایبەت بە قوتابیانی خولی دووەم ڕۆژی پێنج شەمە رێککەوتی 20/8/2020 دەبێت.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە رێزبەندیەکی جیهانیدا سەرکەوتنێکی تر تۆمار دەکات

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لەسەر ئاستی گشت زانکۆکانی هەرێمی کوردستان هاتە ریزبەندی پێنجەم لە رووی سایتەیشنەوە.

دوای راگەیاندنی ئەنجامەکانی وێبسایتی وێبۆ ماتریکس زانکۆمان بە کۆکردنەوەی 1926 سایتەیشن کە لەسەر کۆمەڵێک مەرجی شەفاف و دادپەروەرانە دیاریکراوە هاتە رێزبەندی پێنجەم بەمەش سەرکەوتنێکی دیکەی تۆمار کرد.

بەم بۆنەیەوە سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرجەم مامۆستایان و ستافی زانکۆ کرد و وتی: ئەم پێشکەوتنە بەرچاوە بەری رەنج و ماندووبوونی هەمووانە ، دەستخۆشی لە مامۆستایان و توێژەرانی زانکۆ دەکەین و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیان بۆ دەخوازین لە ئەنجامدان و بڵاوکردنەوەی توێژینەوە زانستییەکانیان .

سەرۆکی زانکۆ وتیشی : ئەم سەرکەوتنانە وامان لێدەکات لە داهاتوودا خۆمان باشتر ئامادە بکەین و کاری باشتر ئەنجام بدەین بۆ پێشکەوتنی زیاتری زانکۆکەمان.

شایانی باسە رێزبەندییەکە پشت بە کۆمەڵێک مەرج و پێودانگ دەبەستێت وەک دانانی ئیمەیڵی زانکۆیی توێژەر لە پرۆفایلی گۆگڵ سکۆڵەر ،لادانی سایتەیشنی ئەو توێژەرانەی کە لە یاسای سایتەیشن دەرچوون و

Outlier

یان هەیە، و لە پرۆفایلی دووبارە تەنها یەکێکیان هەژمار دەکات.