بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لیستی ناوی پێشکەش کاران لە دەرچووانی پەیمانگە تەکنیکیەکان بەشێوەی بەرایی رادەگەیەنێت بۆ وەرگرتنیان لە کۆلێژە تەکنیکیەکانی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021. بۆ بینینی لیستی ناوەکان سەردانی ئەو لیـــنـــکە بکەن
رۆژی سێشەممە رێککەوتی ١٥ـی ئەیلولی ٢٠٢٠ لە درێژەی کار و چالاکییەکانی بەریۆەبەرایەتی پەیوەندیە نیودەوڵەتییەکان بۆ بەنێودەوڵەتی کردنی زانکۆمان سیمینارێک بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی بیلفێلدی ئەڵمانی لە ژێر ناونیشانی
(Innovative teaching methods based on virtual reality)
بە شێوەی ئۆنلاین بەرێوەبرد.
چالاکیەکە کە ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان ئامادەیبوون وەک بەشیک لە جێ بە جێ کردنی پرۆژەی هاوبەش لەگەڵ زانکۆی بێلفێلدی ئەلمانی بەرێوە چوو وە لە چەند بەشێک پێکهاتبوو.


زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەرفەتی خۆێندن بۆ رۆژنامەنووس و میدیاکاران دەرەخسێنێت لە هەردوو بەشی تەکنیکی میدیا لە کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر و بەشی ڕاگەیاندن لە پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر.
بۆ ئەم مەبەستە داوا لە فێرخوازان دەکەین کە لە دوای رێککەوتی 2020/9/9 سەردانی یەكەی تۆمار یان بەشەكانی راگەیاندن و تەكنیكی میدیا لە پەیمانگە و کۆلیژی ناوبراو بکەن بۆ وەرگرتنی زانیاری و فۆرمی پێشکەش کردن.
پێشکەش کردن بەم مەرجانەی خوارەوە دەبێت کە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیەوە دەرچووە.
مەرجەکان:
