زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ناوی قوتابییە یەکەمەکانی کۆلێژ و پەیمانگە تەکنیکیەکان بڵاو دەکاتەوە

سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وێڕای پیرۆزبایی لە گشت دەرچووانی کۆلێژ و پەیمانگەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2018-2019 لیستی ناوی قوتابیە یەکەمەکان (لە ریزبەندی یەکەم تا پێنجەم) لەسەر ئاستی بەش بڵاو دەکاتەوە کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

لیستی ناوی پێنج یەکەمەکانی سەر ئاستی بەشەکان/ کۆلێژەتەکنیکیەکان بەیانیان

لیستی ناوی پێنج یەکەمەکانی سەر ئاستی بەشەکان/ پەیمانگەتەکنیکیەکان بەیانیان

لیستی ناوی پێنج یەکەمەکانی سەر ئاستی بەشەکان/ پەیمانگەتەکنیکیەکان ئێواران

شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری لە وۆرکشۆپێک دەکەن

شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداریان لە وۆرکشۆپێکدا کرد لەژێر ناونیشانی (ریفۆرمی خوێندنی تەکنیکی و پیشەیی لە عێراق)، کە لەرۆژانی 21 تا 23/7/2019 لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک بەڕێوەچوو.

وۆرکشۆپەکە کە بە مەبەستی چاکسازی لە خوێندنی تەکنیکی و پیشەیی وجێ بەجێ کردنی سیستەمی بۆلۆنا پرۆسێس لە کۆلێژ و پەیمانگە تەکنیکیەکان ئەنجام درا، بە بەشداری زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکانی هەولێر و سلێمانی و زانکۆ تەکنیکیەکانی عێراق و بە میوانداری زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک و بەسپۆنسەری رێکخراوی یونسکۆ بەڕێوەچوو، کە تیایدا بە تێروتەسەلی تاوتوێی هەنگاوەکانی ریفۆرمی خوێندنی تەکنیکی و پیشەیی لە کۆلێژ و پەیمانگە تەکنیکیەکان کرا.

شاندەکەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێکهاتبوون لە سەرۆکی لێژنەی پسپۆڕی لە کەرتی تەندروستی پ.ی.م. اومێد حوێزی، سەرۆکی لێژنەی پسپۆڕی لە کەرتی کارگێڕی د. ئاراس قادر خۆشناو، سەرۆکی لێژنەی پسپۆڕی لە کەرتی ئەندازیاری د. بۆتان مجید ئاسنگەر و سەرۆکی لێژنەی پسپۆڕی لە کەرتی کشتوکاڵی د. عفان عثمان، بەشدارییان لە وۆرکشۆپەکە کرد کە ماوەی سێ ڕۆژی خایاند.

لە لێدوانێکیدا د. ئاراس خۆشناو بۆ سایتی زانکۆ رایگەیاند”ئەمە سێیەمین وۆرکشۆپە لە زینجیرە وۆرکشۆپەکانی ریفۆرمی خوێندنی تەکنیکی و پیشەیی و پەیڕەو کردنی  ئی سی تی ئێس و سیستەمی بۆلۆنا پرۆسێس کە یەکێتی ئەوروپا پشتگیری دەکات و رێکخراوی یونسکۆ سەرپەرشتی دەکات وۆرکشۆپەکە لەلایەن دکتۆرە کاثرين ئیساكس و بەڕێز رۆری رۆبەرتشاو بەرپرسی نوسینگەی یونکسۆی عێراق بە وەکالەت بەڕێوەچوو باسیان لە وردەکاری جێ بەجێ کردن پەیڕەو کردنی سیستەمەکە کرد وە بڕیارە وۆرکشۆپەکان بەردەوامیان هەبێت لە داهاتوودا”.

ووتیشی لە ساڵی خوێندنی 2019-2020 وەک زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە گشت کۆلێژ و پەیمانگە سیستەمەکە دەچێتە بواری جێ بەجێ کردنەوە بەمەبه‌ستی وەرگرتنی فیدباک .

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر .. کۆتایی بە مەشقی هاوینەی قوتابیانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی فەڵەستین هات

رۆژی پێنج شەمە رێکەوتی ۱۸/۷/۲٠۱۹ لە ژێر چاودێری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و بە ئامادەبووی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ، راگری پەیمانگەی تەکنەلۆجی هەولێر، بەرێوەبەری پەیوەندیەنێودەوڵەتییەکانی زانکۆ، بەرێوەبەری کاروباری زانستی لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ خولی مەشقی هاوینەی ژمارەیەک لە قوتابیانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی فەلەستین کۆتایی هات و لە مەراسیمیکی شایستەدا بروانامە بە قوتابیانی مەشق پێکراو بەخشرا.

لە چوار چێوەی کارەکانی بەرەوپێش بردنی زانکۆ ساڵانە بۆ زیاتر ئاشنابوون و شارەزا بوونی قوتابیانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەهەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی پۆلیتەکنیکی فەڵەستین و و زانکۆی میسر خولی مەشقی هاوینەی قوتابیان ئەنجام دەدەن، بۆ ئەمساڵیش بڕیارە ژمارەیەک قوتابی زانکۆمان مەشقی هاوینەی خۆیان لە وڵاتی میسر ئەنجام دەدەن.

مەرج و رێنماییەکانی وەرگرتن و گواستنەوە و دابەزین لەزانكۆكانی ھەرێمی کوردستان راگەیەندرا

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی مەرج و رێنماییەكانی وەرگرتن و گواستنەوەی قوتابیانی لەنێوان زانكۆكان لەهەرێمی كوردستان راگەیاند.

بەرێوبەرایەتی تۆماری گشتی زانكۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئاگاداری ئەو قوتابیانە دەكاتەوە كە دەیانەوێت مامەڵەی وەرگرتن و گواستنەوە لە زانكۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ زانكۆكانی دیکە و بەپێچەوانەوە ئەنجام بدەن و لە ئێستاوە دەست بكەن بەمامەڵەكانیان و دوا وادەش(1 – 9 – 2019) دەبێت.
بۆ ئەو مەبەستەش قوتابیان دەتوانن سەردانی تۆماری کۆلێژ و پەیمانگەکان بکەن بە مەبەستی رایکردنی مامەڵەکانیان بە پێی مەرج و ڕێنماییەکان.
بۆ زانین مەرج و رێنماییەكان كلیك لەم بەستەرە بكەن:رینمایى وەرگرتن و گواستنەوە دابەزین-2019-2020