شاندێکى زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر بەشداری لە دووهەمین کۆنفراسی ساڵانەی بنیاتنانى ستراتیژی بەنێودەوڵەتیکردنى خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان-عێراق دەکات

شاندێکى زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر بە سەرۆکایەتی سەرۆکی زانکۆ پرۆفیسوری یاریدەدەر د. کاوە عبدالکریم شێروانى، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستى، پ.ی.د. نجیب تۆما و بەڕێوەبەری ئۆفیسى نێودەوڵەتى پ.ی.د. رەنج سیروان عبداللە بەشداری لە دووهەمین کۆنفراسی ساڵانە دەکات لەژێر ناونیشانی (بنیاتنانى ستراتیژی بەنێودەوڵەتیکردنى خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان-عێراق).

کۆنفراسەکە لە رۆژانى 6 و 7ـی ئۆکتۆبەری 2019 لە شاری سلێمانی ئەنجامدەدرێت، لە چوارچێوەى چالاکییەکانى پڕۆژەى تیگریس (TIGRIS Project) بۆ ستراتیژی بەنێودەوڵەتیکردنى خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان-عێراق، کە پڕۆژەیەکى ساڵانەیە لەلایەن ئیراسمەس بە هەماهەنگی لەگەڵ پڕۆگرامی یەکێتى ئەوروپا (Erasmus+Programme In The European Union) ئەنجام دەدرێت.

لە یادی رۆژی جیهانی ئیفلیجی مێشک، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆنفرانسێکی هاوبەش ئەنجام دەدات

رۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2019 بەبۆنەی رۆژی جیهانی ئیفلیجی مێشک بەشی چارەسەری سروشتی کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی هەولێر لە زانکۆکەمان بەهەماهەنگی و هاوبەشی لەگەل سەنتەری ئایلان بۆ چارەسەری سروشتی و سەنتەری هێلینا و زنجیرە نەخۆشخانەکانی ئاجبادەم لە ئوتێل دێدەمان سازدا.

کۆنفرانسەکە لەژێر چاودێری بەرێز وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان د. سامان بەرزنجی کۆنفرانسێکی زانستی ئەنجامدرا لە کۆنفرانسەکەدا باس لە نوێترین چارەسەرییەکانی ئەو نەخۆشیە کرا و تاوتوێکرا.

ئاهەنگی ۲۳ هەمین خولی دەرچوانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر (بەرەو کوردستانێکى بەهێز) بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ سێشەممە ١ تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لەژێر چاودێری دکتۆر ئارام محمد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاهەنگی ۲۳ هەمینی خولی دەرچوانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لەژێر دروشمی(بەرەو کوردستانێکى بەهێز) لە گۆرەپانی کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر لەشاری هەولێر بەرێوەچوو”.

لە ئاهەنگی خولی ۲۳ هەمینی  ۳ هەزار و ۳٠٠ قوتابی بروانامەی بەکالۆریۆس و دبلۆمیان لە ٤ پەیمانگا و سێ کۆلێژ بەدەستهێناو کە کادیری ئامادەکراوی بۆ بازاڕی کار و حکومەت لەهەرێمی کوردستان

سەرەتای ئاهەنگەکە پ.ى.د. كاوه‌ عه‌بدولكه‌ريم شێروانى سه‌رۆكى زانكۆ سه‌رۆكى زانكۆى پۆليته‌كنيكى هه‌ولێر وتارێکی پێشکەشکرد و  و لە وتارەکەیەدا وتی:” سڵاو لە دەرچووانى خۆشەويست، سڵاو لە كەسوكارى دەرچووان سڵاو لە مامۆستا و فەرمانبەرانى زانكۆى پۆليتەكنيكى هەولێر، كە بە هەوڵ و ماندووبونى ئەوان ئەم گروپە قوتابيە ئەمڕۆ گشت قۆناغەكانی خوێندن تەواو دەكەن و بڕوانامە وەردەگرن”.

وتیشی:” ئەم خولەمان ناو ناوە خولى دەرچوانی بەرەو کوردستانێکى بەهێز کە هاوتەریبەلەگەڵ دروشمی حکومەتی هەرێمی کوردستان”.

هەروەها لە وتەکەیدا سەرۆکی زانکۆ ووتی “بەڕێزان ئێمە ئەوە باش دەزانين كە يەكێك لە ئەركەكانى زانكۆ ئەوەيە كاديرى بەتوانا و پرۆفێشناڵ پێبگەيەنێت بۆ ئەوەى بۆشاييەكانى بازاڕى كارى پڕبكەنەوە و بارى ئابورى وڵات بەرەوپێش ببەن، زانكۆى پۆليتەكنيكى هەولێر ئەمەى كردۆتە بەرنامە و پلانى خۆى، لە كارنامەى خۆى بۆ كابينەى نوێى حكومەتيش ئەمەمان دووپاتكردۆتەوە و كارى جدى بۆ دەكەين، هەرچەندە كە لە ساڵانى رابردوودا هەرێمى كوردستان بە چەندين قۆناغى ناخۆشدا تێپەڕى, بەڵام ئێوە كۆڵتان نەداو بەردەوام بوون لە هەوڵ و كۆششەكانتان و هەموو بەربەستە سەختەكانتان بڕى و سەركەوتن. بۆیە لێرەوە پڕ بەدڵ پيرۆزباييتان لێدەكەم”.

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئەوەشی وتی:” ئێمە لە ئێستادا كار لەسەر ئەوە دەكەين كە كۆنفراس و كۆڕ و كۆبوونەی تايبەتى بۆ ئەم مەبەستە سازبكەين, تيايدا خاوەن كار و خەڵك لە چين و توێژە جياجياكان بانگ بكەين بۆ ئەوەى بزانين, كۆمەڵگە پێويستى بەچى هەيە و چى لە زانكۆ داوا دەكات, سيستەمى خوێندن والێبكەين بگونجێن لەگەڵ پێداويستيەكانى بازاڕى كار.

لەبارەی سیستەمی خوێندنەوە سەرۆکی زانکۆ وتی: “جێبەجێكردنى بۆلۆنا پرۆسێس و سيستەمى ئي سي تى ئێس و ئەنجامدانى كۆنفراسێكى تايبەت بە پرۆژە و توێژينەوەى قوتابيان, كە ئەمساڵ كارى لەسەر دەكەين, بەشێكە لەم ستراتيژييە پێويستە گرنگى زياتر بەم بەشانە بدرێت و هەوڵبدرێت لە زانكۆكەماندا بكرێنەوە. “.

هێمای بۆ ئەوە کرد، ئێمە بەكارخستنى قوتابيان لەدواى دەرچوونيان بەشێكى بە ئەرك و بەرپرسيارێتى خۆمان دەزانين، بە هاوكارى لەگەڵ وەزارەتى پلاندانان و وەزارەتى كار و ژوورى بازرگانى و كۆمپانياكانى كەرتى تايبەت كار لەسەر ئەوە دەكەين كە چۆن بتوانين هەڵى كارى زياتر بۆ دەرچووانمان بڕەخسێنين. ئەمڕۆ هەندێك پسپۆڕى و كارى نوێ پەيدابوون كە لەوانەيە لە ساڵانى رابڕدوو نەبووبن, بۆيە زانكۆمان لە هەوڵى ئەوەدايە خۆى لەگەڵ ئەم پێشهاتە نوێيانە بگونجێنێت و زياتر كارى لەسەر بكات. ، زياتر گرنگى بە پسپۆڕييەكانى تەندروستى نەوت و كانزاكان و گەشتيارى و سيستەمى زانيارى و زمانەكان و چەندين پسپۆڕى تر بدەين, كە دەرچوانى ئەم بەشانە زووتر و زياتر كاريان دەستدەكەوێت”.

سه‌رۆكى زانكۆ لەکۆتاییادا وتی:’ پرۆسەى فێربوون و خۆپێگەياندن و بەرەوپێشچوون لەگەڵ دەرچوونتان و وەرگرتنى بڕوانامەكانتان ئەمڕۆ كۆتايى پێنايەت، بەڵكو ئەم پرۆسەيە پرۆسەيەكى بەردەوامە و لەگەڵ بەردەوامى ژيان ئێوەش پێويستيتان بە زياتر فێربوون و گەشەسەندن و راهێنان هەيە. من دڵنيام ئەوانەى زمانى ئينگليزى باش دەزانن و لە بەرنامەكانى كۆمپيوتەر شارەزان ئاسانتر كاريان دەست دەكەوێت، بۆيە دەكرێت دواى دەرچوونيش زياتر گرنگى بەم بەهرانە بدەن.

فۆتۆ: گۆران کەنعان

 

زانکۆ پۆلیتەکنیکی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر خولی سەرەتایەک بۆ فرۆشتن بۆ مامۆستایانی زانکۆ دەکاتەوە

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر خولی (سه‌ره‌تایه‌ك بۆ فرۆشتن)ـی بۆ 17 مامۆستای زانكۆ کردەوە کە دوو رۆژ بەردەوام دەبێت، دوای کۆتایی هاتنی خولەکە مامۆستایانی بەشدار بوو هه‌مان خول به‌رێوه‌دەبەن بۆ قوتابیانی كۆلێژ و په‌یمانگه‌كانی خۆیان، دوای 2 ساڵ له‌ توێژینه‌وه‌ و روپێوكردن له‌ لایه‌ن باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا و رێكخراوی ئایرێكس ده‌ركه‌وت كه‌وا ئه‌م كۆرسه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كۆرسه‌ هه‌ره‌ پێویسته‌كان بۆ بازاری عێراق و كوردستان.


له‌ ماوه‌ی پێشوو ئه‌م كۆرسه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی بنچینه‌یی به‌رێوه‌چوو بۆ به‌شێك له‌ مامۆستایانی زانكۆكانی عێراق له‌ رێگای رێكخراوی

IREX

و به‌ پاڵپشتی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق.

This course was initially conducted for Faculty members of all Iraqi Universities by IREX with the support of the U.S. Embassy in Iraq

شایه‌نی باسه‌ ئه‌م كۆرسه‌ بۆ جاری دووه‌مه‌ به‌رێوه‌ ده‌چێت له‌ شاری هه‌ولێر له‌ لایه‌ن زانكۆی پۆلیته‌كیكی هه‌ولێر به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر.