شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداریان لە وۆرکشۆپێکدا کرد لەژێر ناونیشانی (ریفۆرمی خوێندنی تەکنیکی و پیشەیی لە عێراق)، کە لەرۆژانی 21 تا 23/7/2019 لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک بەڕێوەچوو.
وۆرکشۆپەکە کە بە مەبەستی چاکسازی لە خوێندنی تەکنیکی و پیشەیی وجێ بەجێ کردنی سیستەمی بۆلۆنا پرۆسێس لە کۆلێژ و پەیمانگە تەکنیکیەکان ئەنجام درا، بە بەشداری زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکانی هەولێر و سلێمانی و زانکۆ تەکنیکیەکانی عێراق و بە میوانداری زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک و بەسپۆنسەری رێکخراوی یونسکۆ بەڕێوەچوو، کە تیایدا بە تێروتەسەلی تاوتوێی هەنگاوەکانی ریفۆرمی خوێندنی تەکنیکی و پیشەیی لە کۆلێژ و پەیمانگە تەکنیکیەکان کرا.
شاندەکەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێکهاتبوون لە سەرۆکی لێژنەی پسپۆڕی لە کەرتی تەندروستی پ.ی.م. اومێد حوێزی، سەرۆکی لێژنەی پسپۆڕی لە کەرتی کارگێڕی د. ئاراس قادر خۆشناو، سەرۆکی لێژنەی پسپۆڕی لە کەرتی ئەندازیاری د. بۆتان مجید ئاسنگەر و سەرۆکی لێژنەی پسپۆڕی لە کەرتی کشتوکاڵی د. عفان عثمان، بەشدارییان لە وۆرکشۆپەکە کرد کە ماوەی سێ ڕۆژی خایاند.
لە لێدوانێکیدا د. ئاراس خۆشناو بۆ سایتی زانکۆ رایگەیاند”ئەمە سێیەمین وۆرکشۆپە لە زینجیرە وۆرکشۆپەکانی ریفۆرمی خوێندنی تەکنیکی و پیشەیی و پەیڕەو کردنی ئی سی تی ئێس و سیستەمی بۆلۆنا پرۆسێس کە یەکێتی ئەوروپا پشتگیری دەکات و رێکخراوی یونسکۆ سەرپەرشتی دەکات وۆرکشۆپەکە لەلایەن دکتۆرە کاثرين ئیساكس و بەڕێز رۆری رۆبەرتشاو بەرپرسی نوسینگەی یونکسۆی عێراق بە وەکالەت بەڕێوەچوو باسیان لە وردەکاری جێ بەجێ کردن پەیڕەو کردنی سیستەمەکە کرد وە بڕیارە وۆرکشۆپەکان بەردەوامیان هەبێت لە داهاتوودا”.
ووتیشی لە ساڵی خوێندنی 2019-2020 وەک زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە گشت کۆلێژ و پەیمانگە سیستەمەکە دەچێتە بواری جێ بەجێ کردنەوە بەمەبهستی وەرگرتنی فیدباک .