Monthly Archives: كانونی یه‌كه‌م 2018

پەیمانگەى تەکنیکى خەبات دوو پڕۆژەی دانەوێڵە و سەوزەوات ئەنجامدەدات

بە سەرپەرشتی مامۆستایان و قوتابیانى بەشەکانی بەرهەمی ڕووەکی و بەروبوومی کێڵگەیی پەیمانگەى تەکنیکى خەبات دوو پڕۆژەى تایبەت بە بەرهەمهێنانى بەروبوومى دانەوێڵە و بەرهەم هێنانی نەمام و سەوزەوات لە کێلگەی پەیمانگاکە ئەنجامدران .

پرۆژەى یەکەم کە پرۆژەى بەرهەمهێنانى بەروبوومى دانەوێڵە بوو بە سەرپەرشتی مامۆستا بیلال ئیبراهیم سەرۆکی بەشی بەرهەمی ڕووەکی لە پەیمانگە و بەشداری مامۆستا و قوتابیانى قۆناغی دووەمی بەشی بەروبوومی کێڵگەیی وە بەشێویەکی پراکتیکی و مەیدانی پرۆژەکە ئەنجامدرا, هەروەها تاوتوێی چۆنیەتی بەرهەم هێنانی بەروبوومی دانەوێڵەیی کرا لە کێڵگەى پەیمانگاکە .

ئامانجی پڕۆژەکە مەبەست لێى زیاتر روونکردنەوەى بابەتە کشتوکاڵیەکانە بە شێوەیەکى زانستى و پراکتیکى بۆ قوتابیان و شارەزابونیان لە پسپۆڕیەکە .

هەروەها پرۆژەی دووەم کە لەلایەن مامۆستایان و قوتابیانی بەشی بەرهەمی ڕووەکی پەیمانگە بە سەرپەرشتی هەر یەک لە مامۆستا تاڤگە مجید و مامۆستا شوان ئەنجامدرا بریتی بوو لە پڕۆژەی بەرهەم هێنانی نەمام و سەوزەوات لە خانووی پلاستیکی کێڵگەی پەیمانگا .

. ئامانجى پرۆژەکە زیادکردنى سەوزایی و چاندنى نەمامە لە پەیمانگاى ناوبراو.

رۆژی ئاڵای کوردستان لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی هەولێر بەرز راگیرا

رۆژی دووسەممە رێکەوتی 17/12/2018 لە رێورەسمێکی شایستەدا لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی هەولێر بە ئامادەبوونى ڕاگرى کۆلێژ و یاریدەدەرى ڕاگر و گشت مامۆستا و فەرمانبەران و قوتابیان یادی ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەرز ڕاگیرا، لە سەرەتای مەراسیمەکە راگری کۆلێژ مامۆستا( ئومێد ارشد حوێزى) وتارێکی پێشکەش کرد ، دواتر قوتابیان بەچەندین شیعر و هۆنراوە و چالاکى یادەکەیان بەرز راگرت.

رۆژی ئاڵای کوردستان لە پەیمانگەی تەکنیکی کۆیە بەرز راگیرا

رۆژی دووشەممە ١٧ کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ لە دوو مەراسیمی جیاوازدا بە ئامادەبوونی راگر و یاریدەدەر و مامۆستا و قوتابیان و خوێندکاران لە خوێندنی بەیانیان و ئێوارانى پەیمانگای تەکنیکى کۆیە یادی ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەرز ڕاگیرا.

سەرەتای دەست پێکردنی مەراسیمەکە بەوەستان بۆ چەند ساتێک بۆ گیانی پاکی شەهیدانی رێگای رزگاری خوازی کوردستان دەستی پێکرد, دواتر لەلایەن خوێندکارێک بە چالاکی ووتنەوەی سرودی نیشتمانی ئەی ڕەقیب رێز لە ئاڵای پیرۆزی کوردستان گیرا و مەراسیمەکە دەستی پێکرد .

لە مەراسیمیکیدا ژمارەیەک چالاکى تایبەت بە بەرزراگرتنى رۆژی ئاڵاى کوردستان ئەنجامدران, دواتریش وتارێک لەلایەن (د.محمد خضر قادر ) ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی کۆیە پێشکەش کرا کە باسی لە سەرهەڵدانی شۆڕشەکان و مێژووی ئاڵای کوردستان و کورد و رۆڵی پێشمەگە قارەمانەکان کرد لە پاراستنی نیشتیمان و سوپاسی مامۆستا و فەرمانبەر و قوتابیان و خوێندکارانی کرد هه‌روه‌ها باسی لە رۆژی دایک کرد کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوکاتی ئەم رۆژە وەک رۆژی دایک دیاری کراوە.

دواتر بە چەند پارچە شعرێک مەراسیمەکە بەرز راگیرا و بەشداربووان بەڕێوڕەسمێک بە جلی کوردی و ئاڵای کوردستان بەناو گۆرەپانی پەیمانگا بەرەو باڵاخانەی ڕاگرایەتی رۆیشتن وکۆتایی بە یادە پیرۆزەکە هێنرا .