ئه‌مڕۆ سێشهمه رێكه‌وتی ٢٥- دیسێمبه‌ر له زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا یادی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی عیسا ده‌كرێته‌وه، مه‌سیحیه‌كان ئاهه‌نگ ده‌گێڕن و پیرۆزبایی له‌یه‌كتر ده‌كه‌ن، هه‌رێمی كوردستان وه‌ك شوێنێكی ئارام بۆ گشت نه‌ته‌وه‌كان و ئاینه جیاوازه‌كان ئه‌م یاده‌ی لێ به‌رز راده‌گیردرێت.
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر سه‌ردانی هاوڕێ و هاوكاره مه‌سیحیه‌كانی كرد بۆ مه‌به‌ستی پیرۆزبایی كردن له جه‌ژنی كریسمس و سه‌ریساڵی نوێ ٢٠١٩
برا مه‌سیحیه‌كان به‌شێكی دانه‌بڕاون له پێكهاته‌ی فره‌نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی كوردستان، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر وه‌ك زانكۆیه‌كی حكومی له هه‌رێمی كوردستاندا، شانازی به‌م ئارامی و كلتوری پێكه‌وه ژیانه ده‌كات، گشت بۆنه كلتوری و ئاینه‌كان به‌رز راده‌گرێت.


