ڕۆژی چوارشهممه 28ی شوباتی 2024 پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە یاوەری پ.ی.د.بۆتان مەجید ئەحمەد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، پ.د.ئازاد حەسەن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی، د. سیروان لهتیف حاجی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران ، د.طالب محمدشریف عمر ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر سەردانی پەیمانگای تەکنیکی چۆمانی کرد و لەلایەن د.عماد عزيز ڕاگری پەیمانگا و یاریدەدەری ڕاگر و و ئەندامانی ئەنجومەنی پەیمانگا پێشوازییان لێکرا.
له سهردانهكهیدا سهرۆكی زانكۆی پۆلیتهكنیكی ههولێر، وێڕای پیرۆزبایی كردن له د.عماد عزيز كه وهكو ڕاگری نوێی پەیمانگای تەکنیکی چۆمان دهست بهكاربووه، له ههمانكاتدا پاڵپشتی خۆی و ئهنجوومهنی زانكۆی بۆ بهرنامه و كاری داهاتووی پەیمانگا دووپاتكردهوه ، دواتر سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لەگەڵ راگر و ئەندامانی ئەنجومەنی پەیمانگا کۆبووەوە و چەند بابەتێکی گرنگی پەیوەست بە پەیمانگە تاوتوێکران،
پ.د. ئیدریس محمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەستخۆشی لە راگر و ئەنجومەن و ستافی پەیمانگە کرد لە بەرامبەر ئەو خزمەتەی کە دەیکەن هەروەها بەڕێزیان پاڵپشتی تەواوی خۆی دووپاتکردەوە، بۆ پرۆژەکانی داهاتوو بۆ زیاتر برەودان بەپەیمانگەی تەکنیکی چۆمان .
دواتر بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی کاروبارەکانی پەیمانگە و دەستنیشانکردنی کەم و کورتییەکان، سەرۆکی زانکۆ و شاندی یاوەری هۆبە و بەشە کارگێریەکانی پەیمانگەیان بەسەرکردەوە، هەروەها سەردانی هۆڵەکانی خوێندنی کرد و لەنزیکەوە گوێی لە داواکاری و سەرنجی قووتابیان گرت .