Blog

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆتایی دەهێنێت بە خولێکی راهێنانی تایبەت بە بواری گەشتوگوزار

رۆژی شەممە 27ـی  کانوونی دووەمی 2024، لە ژێر چاودێری پ.د. ئیدریس محەمەد تاهر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و ئامادەبوونی پ.ی.د. بۆتان مەجید ئەحمەد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، پ.ی.د سەرسام خەلیل شوانی راگری پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر پ.ی.د. رەنج سیروان عەبدوڵا بەڕێوبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی و ژمارەیەک مامۆستا و فەرمانبەر خولێکی راهێنانی سێ رۆژە لە بواری گەشتوگوزار بەکۆتاهات.

لە وتەیەکدا سەرۆکی زانکۆ وێڕای دەستخۆشی لە پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێرو رێکخەران و سەرپەرشتیارانی خولەکە هیوای سەرکەوتن و بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی و ساڵێکی ئەکادیمی پڕ لە دەستکەوتی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی بەشداربوو خواست.

ئەم خولە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە هەماهەنگی رێکخراوی “ILO” لە رۆیال هۆتێلی قەزای عەنکاوە بەڕێوەچوو، کە بۆ پەرەپێدان و بەرەوپێشبردنی ئاستی کارامەیی و زانیاری قوتابیان و مامۆستایانی بەشی کارگێڕی دەزگاکانی گەشتیاری کرابوویەوە.

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری لە رۆژی نیشتمانی وڵاتی هیندستان دەکات

رۆژی شەممە 27ـی  کانوونی دووەمی 2024، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەیاوەری پ.ی.د. بۆتان مەجید ئەحمەد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، د. طالب محمەد شەریف راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر و پ.ی.د. رەنج سیروان عەبدوڵا بەڕێوبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆمان بەشدارییان کرد لە ئیڤێنتێکی کونسوڵخانەی هیندستان لە هەولێر.

ئیڤێنتەکە تایبەت بوو بە رۆژی نیشتمانی هیندستان کە بە ئاکادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حیزبی و حکومی بەڕێوەچوو.

ئاڵوگۆری لە پۆستی راگری پەیمانگەی تەکنیکی خەبات کرا

 
ئەمڕۆ چوار شەممە 24ی کانوونی دووەمی 2024 گۆرانگاری ئەنجامدرا لە پۆستی راگری پەیمانگای تەکنیکی خەبات.
لەنێوان هەر یەک لە بەرێزان راگری پێشوو م. سۆران ذنون یاسین و راگری تازە پ. ی. د. کاوە خلیل میران دەست بەکار بوو.
بەئامادەبوونی د. مولود خضر یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆک بەشەکان و ئەندامانی ئەنجومەنی پەیمانگا مەراسیمی ئاڵوگۆری پۆستی ڕاگر بەرێوە چوو.

سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە شاندێکی رێکخراوی OSMOS لیتوانی دەکات

رۆژی سێ شەممە 23ی کانوونی دووەمی 2024، پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی کرد لە شاندێکی رێکخراوی OSMOS بۆ پەیوەندی نێودەوڵەتی لە وڵاتی لیتوانیا.

شاندەکە پێکهاتبوون لە (Žilvinas Švedkauskas) بەڕێوەبەری رێکخراوەکە، و (‏Egle Dmukauskaite) سەرۆکی کارگێری و ئابووری، و (‏Mantas Adomėnas) جێگری وەزیری دەرەوی پێشووی ئەو وڵاتە.

ئامانجی سەردانەکە بۆ دروستکردنی پەیوەندی لە نێوان زانکۆکەمان زانکۆی لیتوانیا بەتایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆری قوتابیان و راهێنان لە بواری ICT.

شیاوی باسە رێککخراوە لە لایەن یەکێتی ئەوروپا و حکومەتی لیتوانیا کۆمەکی دارایی دەکرێت، و ئامانجیان لە ئێستادا پتەوکردنی پەیوەندی ئەکادیمی و زانستییە لەگەڵ زانکۆکانی کوردستان و عێراق.