Blog

ڕاگری پەیمانگە سەردانی زانکۆی کوردستان – هەولێری کرد

ڕاگری پەیمانگە سەردانی زانکۆی کوردستان – هەولێری کرد

لە چوارچێوەی پەرپێدانی کاری هاوبەش و پێشخستنی پەیوەندییە ئەکادیمییەکان، ڕۆژی سێشەممە 28 کانوونی دووەمی 2025 ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەڕێز ( د. طالب محمد شەریف عومەر ) سەردانی زانکۆی کوردستان – هەولێری کرد .

یەکەم کۆبونەوەی دەستپێشخەری دەستپێکرد لەگەڵ سکولی زانستە مرۆڤایەتییەکان لە زانکۆی کوردستان – هەولێر و چەند بابەتێکی زانستی باسکران کە لە ئایندە دا خزمەت دەکات بە هەردوولا و بەتایبەتی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر / زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و دەڤەرەکە و کوردستان بە گشتی.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر

ڕاگری پەیمانگە بەشداری وۆرکشۆپێکی دارشتنی پلانی ستراتیجی زانکۆ کرد

ڕاگری پەیمانگە بەشداری وۆرکشۆپێکی دارشتنی پلانی ستراتیجی زانکۆ کرد

ڕۆژی سێ شەممە، 28 ی کانوونی دووەمی 2025 بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەڕێز ( د. طالب محمد شەریف عومەر ) بەشداربوو لە وۆرکشۆپێکی ناوازە لە ژێر ناونیشانی (سەرکردایەتی و پلانی ستراتیجی زانکۆ: زانکۆ ئەمریکییەکان وەک نموونە).

وۆرکشۆپەکە لە چوارچێوەی هەماهەنگی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، سەنتەری تۆێژینەوەی زانستی و دەزگای ‘’University Institute’’ بەڕێوەچوو.

وۆرکشۆپەکە لە لایەن مامۆستایانی ئەمریکی “Dr Sally Brya’’ و ‘’Mr. Rick Page’’ پێشکەشکرا و وۆرکشۆپەکەش لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە هەولێر ئەنجامدرا.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر

 

وۆرکشۆپێک بۆ ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئەنجامدرا

ئەمڕۆ سێ شەممە، 28/1/2025، بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وۆرکشۆپێک ئەنجامدرا.

وۆرکشۆپەکە لە چوارچێوەی هەماهەنگی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، سەنتەری تۆێژینەوەی زانستی و دەزگای ‘’University Institute’’ بەڕێوەچوو.

مامۆستایانی وۆرکشۆپەکە پێک هاتبوون لە “dr. Sally Bryant’’ و ‘’Mr. Rick Page’’ وۆرکشۆپەکەش لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئەنجامدرا.

وۆرکشۆپەکە تایبەت بوو بە سەرکردایەتی و پلانی ستراتیجی، تێیدا زانکۆ ئەمریکیەکان وەک نموونە خرانەڕوو، گفتۆگۆی زۆر لەسەر ئەم بابەتە کرا.

 

سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە شاندێکی دەزگای ‘’University Institute’’ دەکات

ئەمڕۆ سێ شەممە، 28/1/2025، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی لە شاندێکی دەزگای ‘’University Institute’’ کرد.

لە دیدارەکەدا کە بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر تێیدا ئامادەبوون، ئەندامانی شاندەکەش پێک هاتبوون لە “dr. Sally Bryant’’ و ‘’Mr. Rick Page’’

دیدارەکە لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەرێوەچوو،کە تیایدا باس لە گرینگی پەرەپێدان بە توانا زانستیەکان و بەرەوپێشچونی هەماهەنگی پەیوەندی نێوان هەردوولا بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی زانکۆکان کرا.