لەژێر چاودێری بەرێز پ.ی.د.کاوە شێروانی سەرۆکی زانکۆی پۆڵیته‌كنیكی هه‌ولێر، سێیەمین سیمپۆزیمی زانستی لە ژێر ناونیشانی ،،توێژینەوە و بلاوکردنەوه بەئامادە بوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە سەرۆک زانکۆ و مامۆستایانی زانکۆکان سازکرا
سەنتەری توێژینەوە وبەهەماهەنگی لەگەڵ لێژنەی ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی ئەم سمپۆزیۆمە هەڵسان بە کۆکردنەوەی کەسانی شارەزاو پڕ ئەزموون له پێنج زانکۆی جیاواز كه جگه له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر پێكهاتبوون له زانكۆكانی پۆلیتەکنیکی سلیمانی ، زانکۆی دهۆک ، زانکۆی سۆران و زانکۆی کۆیە.
ناوەڕۆکی سمپۆزیۆمەکە خۆی له چه‌ند ته‌وه‌ره‌یه‌ك گرته‌وه، کە بریتی بوون لە دوو سمینار و سێ پانێڵ، كه گرینگی تایبه‌تی خۆیان هه‌بوو بۆ توێژەرەکان به‌مه‌به‌ستی ئاگا داربوون لێیان لەههمووشیان گرنگتر ئاشنا بوونی توێژەران بە ڕێنمایەکانی هاندانی توێژینەوەی زانستی بۆ توێژەران، له هه‌مان كاتدا چۆنیەتی بڵاو کردنەوەی توێژینەوە، و چۆنیەتی ناسینی گۆڤاری ساختە، هه‌روه‌ها گرنگی بەردەست بوونی گۆڤارەکان بۆ توێژەرەکان و گرنگی بەردەست بوونیان لە وێب سایتەکان.
كۆتا ته‌وه‌ره‌ی سیمپۆزیۆمه‌كه بریتی بوو له گفتوگۆ كردن ده‌رباره‌ی ڕێگەچارەی گونجاو بۆ بڵاوکردنەوەی توێژینەوەکان لەگۆڤارە جیهانیەکان کە جێگەی مەتمانە بن.












