Blog

ڕێزلێنان لە پۆلێک مامۆستایانی پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی ھەولێر

ئەمڕۆ: ٢٠٢٣⁄٤⁄٢
بە ئامادەبوونی بەڕێز⁄ پ.د. جودت جعفر خطاب یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی و بەڕێز⁄ پ.ی. ئومێد ارشد حوێزی ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی ھەولێر و بەڕێز⁄ م. کمال محمد بەڕێوەبەری دڵنیای جۆری
سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر ڕێزلێنانی لە پۆلێک مامۆستایانی پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی ھەولێر بەخشی لە پای بەرزکردنەوەی پلەی زانستیان بۆ (مامۆستا)

پیرۆزبایی

بەناوی سەرۆکایەتی بەشی تەکنیکی کارگێری کار
پیرۆزبایی لە دکتۆر “عامر عبدالله مجید “ دەکەین
مامۆستا لە بەشی تەکنیکی کارگێری کار بەبۆنەی بەرزبونەوەی پلەی زانستیان بۆ (پرۆفیسۆری یاریدەدەر )
هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین

پەیامی سەرۆکی زانکۆ بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان

پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر، بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە سەرجەم مامۆستایان، فەرمانبەران و قوتابیانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر کرد و هیوای خواست ئەم مانگە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ کوردستانیان.

ئەمەش دەقی پەیامەکەی سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێرە

بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، بەناوی خۆم و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم مامۆستایان، فەرمانبەران و قوتابیانی زانکۆمان دەکەم. لە خوای گەورە داواکارم نوێژ و رۆژوو و نزاکانمان لێ قبوڵ بکات و هاتنی مانگی رەمەزان ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئارامیی زیاتر بۆ کوردستانیان.

خوای گەورە کوردستان لە هەموو نەهامەتییەک بپارێزێت.

پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی
سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر

پەیامی پیرۆزبایی بەڕێز ڕاگری پەیمانگە بەبۆنەی جەژنی نەورۆز

بەناوی بەڕێز پ.ی. اومێد ارشد حوێزی ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی ھەولێر. بە بۆنەی سەری ساڵی کوردی (٢٧٢٣) و جەژنی نەورۆزی کوردانەوە، گەرمترین پیرۆزبای ئاراستەی ھەموو گەلی کورد و سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان پەیمانگە دەکەین ھیوای ساڵێکی پڕ لە خۆشی و شادی و کامەرانی بۆ گەل و نەتەوەکەمان دەخوازین

                                                
                           ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر
                                              ٢٠٢٣⁄٣⁄٢٠