Blog

قوتابییانی بەشی کارگێری کار چەندین پڕۆژەی بچووک و بابەتی دەستپێشخەری کاریان پێشکەش کرد

ڕۆژانی شەممە و یەک شەممە 18/19ـی ئایاری 2024 ، بە ئامادەبوونی ( پ.ی.د.سیروان لەتیف حاجی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران ) و بە سەرپەرشتی هەر یەکە لە مامۆستیان ( م. زرار موحسین محەمەد عەلی و د. سابر سادق ) ،بە چاودێری 3 لیژنەی پڕۆژەکان، قوتابییانی بەشی کارگێری کار لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران چەندین پڕۆژەیان سەبارەت بە بابەتی دەستپێشخەری کار و پڕۆژە بچووکەکان پێشکەش کرد.

لە ماوەی ڕابردوودا ڕاهێنان و پاڵپشتی کارگێڕی لەلایەن مامۆستایانی سەرپەرشت دەستیپێکرد بە مەبەستی پەرەپێدان بە تواناکانی بەشداربووان تاوەکو بە شێوەیەکی دروست قوتابییانمان سەرپەرشتی پرۆژەکانیان بکەن و کارەکانیان بەڕێوەبەرن.

شایەنی باسە بەشێک لە قوتابییانی بەشی کارگێری کار کە بەشداربوون لەم پڕۆژانە توانیان بە سەرکەوتویی کارەکانیان بگەیەننە خاڵی کۆتایی لەڕووی کارگێری و داراییەوە، بۆ ئەوەی لە داهاتوو پرۆژەکانیان بەردەوام بێت و پشت بە تواناکانی خۆیان ببەستن.

بەشی ژمێریاری پێشانگای پۆستەری زانستی کردەوە

ڕۆژی شەممە 18ـی ئایاری 2024، بە ئامادەبوونی ( پ.ی.د.سیروان لەتیف حاجی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران ) بەشی ژمێریاری پیشانگایەکی بۆ پۆستەری زانستی تایبەت بە بواری ژمێریاری کردەوە.

پیشانگایەکە، کە بەسەرپەرشتی ( م. بەشدار علی مەلا ) سەرۆک بەش و مامۆستایانی بەشی ژمێریاری ئامادەکرابوون، بەرهەمی هزر و توانای زانستی قوتابییانی بەشی ژمێریارییان دەردەخست.

بەسەر کردنەوەی هۆڵی تاقیکردنەوەکان

چوار شەممە ڕێکەوتی: ٢٢/ئایار/ ٢٠٢٤بەڕێز (پ.ی.د.تیران جمیل پیرۆ) ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر بە یاوەری بەڕێز ( مامۆستا محرم یاسین محمد) یاریدەدەری ڕاگر و بەڕێز ( مامۆستا نەبەز فیصل شاكر) سەرۆکی لێژنەی تاقیکردنەوەکانی پەیمانگە. سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی کرد. بۆ لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە باش بەڕێوەچوونی ئەزموونەکانەکان لە پەیمانگە.

راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر سەردانی کۆمپانیای زۆم دەکات

راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر سەردانی کۆمپانیای زۆم دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی ئایاری 2024، د. طالب محەمەد شەریف راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر سەردانی کۆمپانیای (زۆم)ی کرد و لە لایەن سەرپەرشتیاری گشتی کۆمپانیاکەوە پێشوازی لێکرا.

لە دیدارێکدا هەردوولا کۆک بوون لەسەر دروستکردن و پەرەپێدانی پەیوەندی لە نێوان پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر و کۆمپانیای زۆم، ئەوەش بەمەبەستی هاوکاری و هەماهەنگی نێوانیان لە پێشخستنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر و هەروەها سوود وەرگرتن لە توانا مرۆیی و ئەکادیمییەکانی پەیمانگە.

هەر لەو دیدارەدا گفتوگۆ کرا دەربارەی پێداویستی بازاڕی کار لە دەڤەری مێرگەسۆر لە بوار و پسپۆڕییە کشتوکاڵییەکان، و جەختیان لە کارکردن بۆ پێگەیاندنی کادری ناوەندی بەپێی پێداویستییەکانی بازاڕی کار کردەوە.

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر چەند بابەتێک کە خزمەت بە هەر دوو لا دەگەیەنن و، لەو چوارچێوەیەشدا بڕیاردرا لە داهاتوویەکی نزیکدا یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەنێوان هەردوو لا بە فەرمی واژوو بکرێت.

راگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر