Blog

سەرۆکی زانکۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکان لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی بەسەر دەکاتەوە

پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و پ.ی.د.بۆتان مەجید ئەحمەد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا سەردانی کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێریان کرد و لەلایەن پ.ی.د.مراد ئەمیر ئەحمەد راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر و ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆلێژ پێشوازییان لێکرا.
دواتر سەرۆکی زانکۆ و یاوەرانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی سیمستەری یەکەمی ساڵی خوێندنی 2024-2025یان بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە بەدواداچوونیان بۆ چۆنییەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان کرد.

هەر لە میانی سەردانەکەیاندا، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا سەردانی لێژنەی تاقیکردنەوەکانی کرد و دەستخۆشی لێکردن بۆ کارەکانیان و گوێی لە سەرەنج و راوبۆچوون و داواکارییەکانیان گرت.

 

سەرۆکی زانکۆ سەردانی هۆلەکانی تاقیکردنەوەی قوتابیانی کرد .

بەرواری١٢-١٢-٢٠٢٤ بەڕێز ( پ د ادریس محمد طاهر ) سەرۆکی زانکۆی پۆیتەکنیکی هەولێر ،بە یاوەری بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی پزیشکی هەولێر ( د فرهنگ علی عوڵا ) یاریدەدەری ڕاگر سەردانی هۆڵی تاقیکردنەوەکانی قوتابیانیان بۆ( سیمستەری پایزە ) ‌ کرد ، لەم بەسەر کردنەوەیە ، بۆئەوەی لەنزیکەوە ئاگاداری پڕۆسەکە بن و گوێیان بۆ داواکاریەکان گرت ، دواتر سەردانی لێژنەی باڵای تاقیکردنەوەکانیان کرد و سەرنج و تێبینیەکان باسی لێوەکرا .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .

هۆشیار کردنەوەی قوتابیان لە مەترسیەکانی بەکار هێنانی ( جگەرەو -ڤەیب) .

بەرواری ١١-١٢-٢٠٢٤لەژێر چاودێری ڕاگرایەتی کۆلێژ بەڕێز( م هەورۆ دلاوەر اسماعیل ) لەبەشی شیکاری نەخۆشیەکان سیمینارێکی بەناونیشانی ( مەترسیەکانی بەکار هێنانی جگەرەو ڤەیب)لەسەر گەنجان کاریگەری لەسەر کۆمەڵگە لەقوتابخانەی ( ڕۆزاک ) پێشکەش کرد، زانیاری و داتاکانی خستە ڕوو ، دواتر لەلایەن بەڕێوەبەری قوتابخانە سوپاسگوزاری پێشکەش کرا هیوای سەکەوتنیان بۆ خواست .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .

ڕاگری کۆلێژ لەگەڵ مامۆستایانی بەشە زانستیەکان کۆبۆوە.

بەرواری ١٠-١٢-٢٠٢٤ بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی پزیشکی هەولێر ، لەگەڵ مامۆستایانی بەشە زانستیەکان کۆبۆوە ، باس لە تاقیکردنەوەکانی قوتابیان کراو ڕێنمایەکان خرانە ڕوو ،دواتر ( د نزار علی امین ) سەرۆکی ڵێژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان درێژەی بابەتەکانی بەڕوونی بۆ مامۆستایان شیکردەوەو گەنگەشە لەنێوانیان کۆبونەوەکەی پر زانیاری کرد .


هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .