Blog

کۆبونەوەی ڕاگرایەتی پەیمانگە لەگەڵ ستافی ناوچەی ئاسۆ

کۆبونەوەی ڕاگرایەتی پەیمانگە لەگەڵ ستافی ناوچەی ئاسۆ

دوێنێ بەرواری ٢/٢/٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی ڕاگری پەیمانگە (د.تیران جمیل پیرۆ) و یاریدەدەری ڕاگر(د.طارق ویسی صادق) کۆبونەوەیەک ئەنجامدرا لەگەڵ ستافی ناوجەی ئاسۆ،کەپێک هاتبوون لە بەڕێزان بەرپرسی ناوچە بەرێز(د.ئامانج برادۆستی)  (م.کۆڤان) بەرپرسی رێکخراوی مامۆستایان و (م.عبدالستار) بەرپرسی رێکخراوی فەرمانبەران لەگەڵ سەرۆک بەشەکان و بەرپرسی هۆبەکانی پەیمانگە سەبارەت بە هەندێک بابەت کە پەیوەست بوون بە پەیمانگەکەمان دوای گفتوگۆیەکی تێروتەسەل بەرپرسی ناوچەکەمان هیوای سەرکەوتن و پێکەوە کارکردنی بەردەوامی بۆ پەیمانگە خواست وە بەڵێنی دووپاتکردەوە کە یارمەتی دەربێت بۆ پێشکەوتنی زیاتری پەیمانگە  …

ئاڵوگۆڕکردنی نوێنەری مامۆستایان لە ئەنجوومەنی زانکۆ کرا


ئەمڕۆ دووشەممە 3/2/2025 بە ئامادەبوونی پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروبارەکانی کارگێڕی و دارایی، زانستی و خوێندنی باڵا، کاروباری قوتابیان و بەشەناوەخۆییەکان و بەرێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ مەراسیمی دەستاو دەستکردنی نوێنەری مامۆستایان لە ئەنجوومەنی زانکۆ کرا.


سەرۆکی زانکۆ دوای بەخێرهێنانی بەشداربووانی مەراسیم ”سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونی د.ئازاد ڕەمەزان نوێنەری مامۆستایان کرد، کە لە ڕابردوودا بوێرانەو ماندوونەناسانە بەرگری لە مامۆستایانی زانکۆ کردووە، بۆیە ئێمە دەست بەرداری ئەو ماندوو نەناسانە نابین کە خزمەتی زانکۆیان کردووە “
هیوای سەرکەوتنشی بۆ د. فەرهەنگ عەوڵا خواست لە ئەرکی نوێدا کە وەک نووێنەری مامۆستایان دەستبەکاربوو.

 

ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران بەشەناوخۆییەکانی کوڕان و کچانی بەسەرکردەوە

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 3ـی شوباتی 2025، لەسەردانێکی مەیدانیدا ، پ.ی.د.سیروان لەتیف حاجی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران، بە یاوەریی م.زرار موحسین محەمەد عەلی یاریدەدەری ڕاگر و ستافی بەشەناوخۆییەکان، بە مەبەستی گوێگرتن لە داواکارییەکانی قوتابییان و پێدانی ڕێنماییەکانی کۆلێژ، سەرجەم بەشەناخۆییەکانی قوتابییانی کوڕان و کچانی بەسەرکردەوە.

لە سەردانەکەدا ڕاگری کۆلێژ لەنزیکەوە گفتوگۆی لەگەڵ قوتابییان کرد سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی چاکسازییەکان لە بەشەناوخۆییەکاندا کە ماوەیەکە دەستی پێکراوە لە دابینکردنی کەل و پەلی پێویست و پڕکردنەوەی کەموکوڕییەکانیان.

ڕاگری کۆلێژ بەڵێنی بە قوتابییاندا کە هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان و دابینکردنی کەشێکی گونجاو و لەبار بۆ قوتابییان، و ڕایگەیاند کەلایەنە پەیوەندیدارەکانی کۆلێژی ڕاسپاردووە بەزوویی بەدەم داخوازییەکانەوە بێن و لەکەمترین کاتدا کێشە و گرفتەکان چارەسەربکەن.

لەبەرامبەردا قوتابییانی بەشەناوخۆییەکانی کۆلێژ سوپاس و دەستخۆشییان ئاراستەی ڕاگری کۆلێژ کرد بۆ بەدەمەوە هاتنی داواکارییەکان و پەرۆشیان بۆ خزمەتکردنی زیاتری قوتابییان.

 

سیمینارێک لەسەر رۆشنبیری دەروونی و گرنگیدان بە دەروون دروستی ئەنجامدرا

لەژێر چاودێری پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی زانکۆ، سیمینارێکی لەسەر رۆشنبیری دەروونی و گرنگیدان بە دەروون دروستی بۆ بەڕێز د.نزار گزالی رێکخست.

لە سیمینارەکەدا کە بەڕێز د.بازیان یونس، یاریدەدەری راگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری و ژمارەیەک لە قوتابیان و مامۆستایان و فەرمانبەران ئامادەی بوون، د.نزار گزاڵی بە تێروتەسەلی باسی لە شڵەژانی دەروونی و میکانیزمەکانی چارەسەری گرێ و نەخۆشییە دەروونییەکانی لەلایەن پسپۆڕانی دەروونییەوە کرد.
دواتر لەلایەن ئامادەبووانە چەند پرسیارێک ئاراستەی پێشکەشکاری سیمینارەکە کرا و بەگفتوگۆ کردنی زیاتر، بابەتە دەوڵەمەندتر کرا.

لە کۆتاییدا سوپاس و پێزانینی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشکەش بە د.نزار گزاڵی کرا.