Blog

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری لە ئاهەنگی رۆژی نیشتمانی ئیتاڵیا دەکات

رۆژی دووشەممە 3ی حوزەیرانی 2024، پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە یاوەری بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوە و گەشەپێدانی زانستی زانکۆمان بەشداری کرد لە ئاهەنگی ڕۆژی نیشتمانی دەوڵەتی ئیتالیا.

شاندی زانکۆمان کە بە بانگهێشتنامەی فەرمی کوسوڵخانەی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەبوون، وێڕای پیرۆزبایی کردنی یادەکە لە کونسولی گشتی ئیتاڵیا، گفتوگۆ و دیداریان لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتی ئەکادیمی و ڕۆشنبیری و سیاسی ئەنجامدا.

شیاوی باسە لەو رێوڕەسمەدا نوێنەرانی حکومەت و پارتە سیاسییەکان و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی وڵاتان ئامادە بوون.

ئاگادارى


سێ_یەکەمەکان
ئاگاداری گشت قوتابییە سێ یەکەمەکانی کۆلێژەکەمان دەکەینەوە کە ناویان لە خشتەکە هاتووە، کەوا سبەی سێشەممە 4/6/2024 لە (بانکی عەنکاوە) بۆ ئەنجامدانی کاری بایۆمەتری ئامادە بن. تکایە هەر بەڕێزێک کارتی نیشتمانی لەگەڵ خۆی بهێنێت و لە کاتی خۆیدا لە بانک ئامادە بێت، بە پێچەوانەوە خۆی بەرپرسیار دەبێت لە ڕایی کردنی کارەکانی.

سوپاس پێزانین

لە ژێر چاودێری بەرێز ڕاگری کۆلێژ پ٠د(ایادزکى صابر) وسه رپەشتی بەرێز سەرۆکی بەشی ڕێگاوبان (م.بەفرین چەلەبی)سوپاس پێزانین پێشکەش بەو قوتابیانەی کە دوای تێکۆشانیان لەو ئامانجانەی کە دەیانویست بەدەست بهێنن ، بە هاوکاری سەرۆک بەش و مامۆستاکان .

⁃ پۆلێک لە قوتابیەکانی ئەندازیاری رێگاوبان بەشداری کردنیان لە خولی مەشقی هاوینە رێکخراوی IREX (IREX Internship Summer Training 2023-2024) پێدانی بروانامە بەو کەسانەی کە خولەکەیان بە پێی رێنمایەکان وە بە سەرکەوتووی کاتژمێری مەشقی هاوینیان ئەنجامداوە وە رێز لێنانێک لە لایەن سەڕۆك بەشی رێگاوبان (م.بەفرین چەلەبی) کە بەشداری ئەم IREX Program and Conference and Workshop and Mapping کردوە.

قوتابیەکان کە بەشداری لە IREX Program کردبوو

⁃ کۆمەلێک لە قوتابیان بەشدار بون لە چوارەمین کۆنفراسی سالانەی پلاتفۆرمی ڕەخساندنی داهێنانە لە زانکۆی سۆران

ئێمە وەک قوتابیانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر – کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری – بەشی ڕێگاوبان توانیمان لە ئاستی 15 توێژینەوەی بەشە ئەندازیاریەکان پلەی یەکەم بەدەست بهێنین و خەڵاتی ڕێزلێنان لە لایەن سەرۆکی زانکۆ وەربگرین

ناونیشانی توێژینەوە :- Improving the Performance Asphalt Mixtures Using

Admixture ,

⁃ قوتابیانی کە بەشداری Workshop جیهانی داهێنان و نویکارییان کردوە,قوتابی کە بەشداری Mapping کردوە.

دوو قوتابی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە پێشبڕکێیەک لە وڵاتی چین پلەی دووەم لەسەر ئاستی جیهان بەدەست دەهێنن


تیمی قوتابییانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە نوێنەرایەتی وڵاتی عێراق بەشدارییان کرد لە پێشبڕکێی جیهانی هواوی لە وڵاتی چین و توانیان پلەی دووەم بەدەست بهێنن لەسەر ئاستی جیهان کە تایبەت بوو بە بواری نێتوۆرکینگ.

ڕۆژی 22ی ئایاری 2024، تیمی قوتابییانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کە پێکهاتبوون لە بەیار قەهار قوتابی قۆناغی چوارەمی بەشی ICTE لە کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر و بەشار قەهار قۆناغی دووەمی بەشی ISE لە کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەسەرپەرشتی مامۆستا شیرین عەبدوڵڵا ئەنوەر بەڕێوەبەری سەنتەری ئەکادیمیای هواوی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە وڵاتی چین بەشدارییان کرد لە پێشبڕکێی جیهانی هواوی و توانیان سەرکەوتنێکی گەورە بۆ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و خۆیان تۆمار بکەن و پلەی دووەم لەسەر ئاستی جیهان بەدەست بهێنن.

تیمی زانکۆمان بە نوێنەرایەتی سەرجەم زانکۆکانی عێراق بەشداربوون لە قۆناغی کۆتایی پێشبڕکێی جیهانی هواوی (ICT Networking) کە تیایدا 476 پێشبڕکێکار لە 161 تیم و لە 49 وڵات و هەرێم لەسەر ئاستی جیهان بەشداربوون.

شیاوی باسە تیمی زانکۆمان لە قۆناغی یەکەمدا لەسەر ئاستی عێراق سەرکەوتن بۆ قوناغی دووەم کە لە وڵاتی بەحرەین بەڕێوەچوو لەوێش پلەی دووەمیان بەدەستهێنا و گەیشتنە قۆناغی کۆتایی کە لە وڵاتی چین لە رۆژی 22ی ئایاری 2024 بەڕێوەچوو.

سەرەتای پێشبڕکێیەکە بەکۆی گشتی زیاتر لە 170 هەزار قوتابی لە زیاتر لە 80 وڵات و هەرێمەوە کێبڕکێیان کرد بۆ ئەوەی چانسی بەشداریکردنیان هەبێت لە قۆناغەکانی کۆتایی.