لە رێکەوتی 6/1/2019 پەیمانگەی تەکنەلۆجی هەولێر کۆتایی بە خولێکی راهێنانی دوو رۆژە هێنا کە لە لایەن کۆمپانیای (Asia Light.co /Chint)ـی چینی بۆ زیاتر بەرزکردنەوەی توانای مامۆستایان و تەکنیککارانی بەشی کارەبا کرابوویەوە لە تاقیگەی ئامێرە کارەباییەکان .



لە رێکەوتی 6/1/2019 پەیمانگەی تەکنەلۆجی هەولێر کۆتایی بە خولێکی راهێنانی دوو رۆژە هێنا کە لە لایەن کۆمپانیای (Asia Light.co /Chint)ـی چینی بۆ زیاتر بەرزکردنەوەی توانای مامۆستایان و تەکنیککارانی بەشی کارەبا کرابوویەوە لە تاقیگەی ئامێرە کارەباییەکان .
به مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێش بردنی تواناكان و پاڵپشتی كردنی كۆمپانیا و دامه‌زراوه بازرگانیه‌كان بۆ خێراتر گه‌شه كردن و زاڵبوون به‌سه‌ر به‌ربه‌سته‌كان پرۆگرامی (DEVELOP YOUR BUSINESS) مامۆستایه‌كی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر پرۆگرامێكی تایبه‌ت بە بوارەکە بۆ په‌ره‌پێدانی كار و بازرگانی ئامادە دەکات مامۆستا زانیار جبار رشید، خاوه‌نی بروانامه‌ی ماسته‌ره لە به‌رێوه‌بردنی كاری نێوده‌وڵه‌تی، له وڵاتی به‌ریتانیا مامۆستا له كۆلێژی ته‌كنیكی كارگێری هەولێر، ساڵی رابردوو كاری كردووە له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی پرۆگرامێكی تایبه‌ت به به‌ره‌وپێش بردنی كۆمپانیا و كار و پرۆژه بازرگانیه جیاوازه‌كان و ره‌خساندنی ده‌رفه‌تێكیش بۆ ئه‌وانه‌ی ئاره‌زووی بنیاتنانی بزنسی خۆیان ده‌كه‌ن.
لەبارەی پڕۆگرامەکەوە، مامۆستا زانیار جبار رشید، ئەوە دەخاتەروو، کە پرۆگرامەکە لەلایه‌ن زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر و ژووری بازرگانی وپیشه‌سازی هه‌ولێره‌وه پاڵپشتی ده‌كرێت و بروانامه‌كانی ئه‌م كۆرسه متمانه پێكراوه له لایه‌ن هه‌ردوو دامه‌زراوه فەرمیەكهوه”. ئاماژە بەوەش دەکات، ئه‌م پرۆگرامه چه‌ند ئامانجێكی هه‌یه، له‌وانه ناساندنی پێشه‌نگی كار و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانیان، زیاتر ناساندنی به بازاركردن گرینگیهكانی و په‌یوه‌ندی بازاركردن، وه‌هه‌روه‌ها به‌شداربووانی پرۆگرامه‌كه ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ره‌خسێت ئاشنا بن به پلاندانان و هه‌نگاوه‌كانی دارشتنی بزنس پلان. ئه‌م كۆرسه ده‌رفه‌تی به‌شداربوون ده‌ره‌خسێنێت بۆ به‌شداربووانی پرۆگرامه‌كه له تۆرێك بۆ خاوه‌ن پرۆژه‌كان به‌مه‌به‌ستی سوود وه‌رگرتن له تواناكانی یه‌كتری.
مامۆستا زانیار جبار رشید، لەبارەی شێوازی به‌رێوه‌چوونی پرۆژه‌کە دەلێت:” پرۆژه‌ی DYB له دوو به‌ش پێك دێت، به‌شی یه‌كه‌م بریتیه 4 وۆركشۆپی تایبه‌ت له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی دیاریكراوی په‌ره‌پێدانی كار وه له كۆتایی وۆرك شۆپه‌كان گفتوگۆی كراوه ئه‌نجامده‌ده‌رێت”.
به‌شی دووه‌می پرۆژه‌كه بریتیه له دانیشتی راوێژكاری تایبه‌ت به په‌ره‌پێدانی كۆمپانیا یان پرۆژه‌كه. هێمای بۆ ئەوەشکرد، له‌رێگای ئه‌م پرۆگرامه‌وه ئه‌وانه‌ی خوازیاری دابینكردنی سه‌رمایه‌ن بۆ پرۆژه‌ی بچووك، ده‌رفه‌تی ده‌ستكه‌وتنی قه‌رزیان ده‌بێت تاكو گوژمه‌ی (10000$) ده هه‌زار دۆلار بۆ ماوه‌ی 1 سال.
ئه‌مڕۆ سێشهمه رێكه‌وتی ٢٥- دیسێمبه‌ر له زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا یادی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی عیسا ده‌كرێته‌وه، مه‌سیحیه‌كان ئاهه‌نگ ده‌گێڕن و پیرۆزبایی له‌یه‌كتر ده‌كه‌ن، هه‌رێمی كوردستان وه‌ك شوێنێكی ئارام بۆ گشت نه‌ته‌وه‌كان و ئاینه جیاوازه‌كان ئه‌م یاده‌ی لێ به‌رز راده‌گیردرێت.
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر سه‌ردانی هاوڕێ و هاوكاره مه‌سیحیه‌كانی كرد بۆ مه‌به‌ستی پیرۆزبایی كردن له جه‌ژنی كریسمس و سه‌ریساڵی نوێ ٢٠١٩
برا مه‌سیحیه‌كان به‌شێكی دانه‌بڕاون له پێكهاته‌ی فره‌نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی كوردستان، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر وه‌ك زانكۆیه‌كی حكومی له هه‌رێمی كوردستاندا، شانازی به‌م ئارامی و كلتوری پێكه‌وه ژیانه ده‌كات، گشت بۆنه كلتوری و ئاینه‌كان به‌رز راده‌گرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی 24/12/2018 بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و سەرۆک بەش و سەرجەم بەڕێوبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆ لە ژێر ناوی )بەرەو خولی پێداگۆجی مودێرن لە کوردستان( سیمنارێک لەلایەن بەرێزان پ.ی.د.خلیل حسن و د.ئاراس قادر خۆشناو پێشکەش کرا.
لە سەرەتای سیمنارەکە بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە شێروانی ووتەیەکی پێشکەش کرد و پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ سەرخستنی پرۆژەکە ڕاگەیاند.
ئامانجی سەرەکی سیمنارەکە باسکردنی چۆنیەتی سوود وەرگرتن بوو لە سیستەمی خوێندنی وڵاتی فینلاند و هەروەها پێشنیاریش کراوە لەلایەن گرووپی مامۆستایان زانکۆکانی کوردستان کە نێرداوبون بۆ ولاتی ناوبراو لەسەر ئەرکی وەزارەتی خۆیندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وەکو بەشێک لە پرۆژەی نیشتمانی وەزارەت بۆ پەرپێدانی خوێندنی باڵا لە کوردستان.